چاویارنیوز _ د.ڕەعد ڕەفعە نووسەر رایدەگەیەنێت، ئەوەی چەند ساڵە هۆشداری لئ دەدەین ئێستا وا دێتەدی، تۆم باراک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سوریا لەبارەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەوە وتی: بێگومان، یەکخستنی پێشمەرگە هیوایەک دەبەخشێت. ئێمە مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتە نەتەوەییەکان دەکەین و پەیوەندی لەگەڵ میلیشیاکاندا دروست ناکەین، هەروەها زیادی کرد کە داهاتووی عێراق بەندە بە بوونی یەک نەتەوە و یەک دەوڵەتەوە.
بەپێی شیکاری ئەو نووسەرە بۆ قسەکەی تۆم باراک، مانای ئەوەیە کە داهاتووی هەرێم ئەمڕۆ کەوتووەتە مەترسییەوە، هۆکارەکەشی خراپی حوکمرانی هەرێم و گۆڕانی یاساکانی یارییەکە لە تەواوی ناوچەکەدا .
لەکۆتاییدا، ڕۆژێک (هێنری کیسنجەر) گوتبووی
“ئەوەی کە دوژمنی ئەمریکا بێت شتێکی مەترسیدارە، بەڵام ئەوەی کە دۆستی بیت شتێکی کوشندەیە”.
No Comment! Be the first one.