چاویارنیوز _ رۆژی دووشەممە 21ی ئەیلولی 2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەپشتبەستن بە ماددەی 61ی دەستوور، یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکهاتەکانی ژمارە 13ـی ساڵی 2018 و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن، هەروەها لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیی چاودێریکردنی ئەدای حکومەت و پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی، کۆمەڵێک پێشنیازی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی خستەروو.
لەیەکێک لە پێشنیازەکاندا دەڵێت: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای پێداچوونەوە بە بڕیاری ژمارە 429ی ساڵی 2026ی ئەنجومەنی وەزیران دەکات سەبارەت بە بەرزکردنەوەی نرخی بەرهەمە نەوتییەکان، ئەم داوایە بەهۆی کاریگەرییە نەرێنییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانە، چونکە هەر بەرزبوونەوەیەکی نرخی سووتەمەنی دەبێتە هۆی هەڵکشانی تێچووی گواستنەوە و بەرهەمهێنان و خزمەتگوزارییەکان، کە لە کۆتاییدا بارگرانییەکە دەکەوێتە سەر شانی هاوڵاتییان.
لەم چوارچێوەیەدا، ئەنجومەنی نوێنەران داوای چارەسەرکردنی کێشەی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکات لە رێگەی پێداچوونەوە بە بڕی نەوتی خاوی تەرخانکراو بۆ هەرێمی کوردستان و دابینکردنی خێرای نەوتی سپی بۆ وەرزی زستان.
No Comment! Be the first one.