چاویارنیوز _ لەڕاگەیەنراوێکدا وەفدی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا لەبارەی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەوە، دەڵێت: لەچوارچێوەی بەشداریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامادەکارییەکان بۆ گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی عێراق بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٧، باس لەوە دەکات، مەرجیان بۆ بەغدا داناوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە، ئەوە لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان، هەموو کەرت و بوار و بابەت و ناوچەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەسیاسی کراوە و حکومەت جیاوازی لەنێوان شارەکانیشدا دەکات، نەک تەنها مووچەخۆران.
وەفدی هەرێم داوای لەبەغداد کردووە، بۆ دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم بە شێوەیەکی بەردەوام و بێ دواخستن و دوورخستنەوەی پرسی مووچە لە ناکۆکییە دارایی و سیاسییەکان، ئەم داوایەی هەرێم بەتەواوی پێچەوانەی هەڵسوکەوت و هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمە لەگەڵ مووچەخۆرانی خۆی، تائێستا حکومەتی هەرێم ناردنی لیستی مووچە و داهاتی ناوخۆ بەلەسەرخۆیی دوادەخات و ناینێرێت بۆ بەغدا و داهاتی ناوخۆش بۆ خۆی گلدەداتەوە و شەفاف نییە تێیدا.
No Comment! Be the first one.