چاویارنیوز _ هەردی سەلاح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، پەرلەمان کە نوێنەری راستەقینە و هەڵبژێردراوی خەڵکە، لەکارخراوە، کەچی وەفدێکی ماوەبەسەرچوو دروستکراوە، بۆ دانوستان لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان. لەوە خراپتر وەفدەکە بەجیا و یەک یەک لەگەڵ حزبەکان کۆدەبێتەوە.
ئاماژە بەوە دەکات، تەنانەت بەجۆرێک دۆخی هەرێم خراپە، ٣٣ ساڵ پێش ئيستاش کە ئەوکات پەرلەمان نەبوو، بەرەی کوردستانی هەبوو، بۆ بابەتە چارەنووسسازەکان هەموو حزبەکان بەیەکەوە کۆدەبوونەوە، پێچەوانەی ئەمڕۆ.
راشیگەیاندووە، بەڵێ دۆخەکە خراپە، ئەوەتا حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ بودجە و مافە داراییەکان متمانەی بە خۆی نییە کە حکومەتە، ئەوە ئیشی دامەزراوە یاساییەکانە و ئەوانەی لە حکومەتەکەشدان هەر نوێنەری حزبەکانن، کەچی دەرگا دەرگا لەگەڵ حزبەکان کۆدەبێتەوە لەبری ئەوەی لەگەڵ نوێنەرانی خەڵکی کوردستان لە هەرێم و لە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە
No Comment! Be the first one.