چاویارنیوز _ کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، هۆشدادری دەداتە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و دەڵێت، هەر کەناڵێک پێشێلکاریی بکات، سەرەتا بە هۆشداریدان مامەڵە لەگەڵ ئەو کەناڵانە دەکەین کە پابەندی رێنماییەکان نین، بەڵام لە ئەگەری بەردەوامییان لە پێشێلکارییەکان، لە رێگەی داواکاری گشتییەوە رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
وتیشی، هیواخوازین کەناڵەکان بە پابەندبوونیان رێگری بکەن لەوەی کارەکە بگاتە سکاڵای یاسایی و راگرتنی پەخشیان.
No Comment! Be the first one.