چاویارنیوز _ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەڵامێکی توندی مەسرور بارزانی دایەوە و دەڵێت تۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانت بۆ یەک رۆژ دەوێت کە خۆت هەڵبژێرنەوە و دوایی لهپێی بكەیت.
وتیشی، ئێوە بەنزین و گاز و کارەباتان گرانکردووە و هەر خەمی خۆتانە.
لەبەرامبەر قسەکانی مەسرور بارزانی کە وتبووی «ئەگەر لایەنەکانی هەرێم خەمی کوردستانیانە با پەرلەمان کارا بکەنەوە»، لەلایەن شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەڵام درایەوە و دەڵێت:«ئێمە پەرلەمانێک کارا ناکەینەوە نەتوانێت لێپرسینەوە لەحکومەت بکات و نەتوانێت سەرۆکی حکومەت و وەزیرێک بانگهێشتی پەرلەمان بکات».
وتیشی، وەک هاوپەیمانییەکەمان لەگەڵ یەکێتی، ناچینە پەرلەمان و کارای ناکەینەوە.
لەبارەی ئەو سکاڵایەی کە شاسوار عەبدولواحید لە بەغداد لەسەر حکومەتی هەرێمی تۆمارکردووە و داوایکردووە بە کاربەڕێکەر بناسێنرێت، شاسوار عەبدولواحید دەڵێت «بەردەوامین لەو سکاڵا و دژی حکومەتین نەک هاووڵاتییان، ئەگەر پەرلەمانی کوردستانمان هەڵبژارد ئەوکات لەوێوە خزمەتی هاووڵاتیان دەکەین»
باس لەوە دەکات، لەهەموو بارێکدا پلانی A و Bیمان هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم حکومەتە و ناوهێنانی وەک کاربەڕێکەر.
ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر سکاڵاکەمان سەر بگرێت، هەموو ئەو بڕیارانەی حکومەت هەڵدەوەشێتەوە کە دژی هاووڵاتیان داوێتی .
شاسوار عەبدولواحید هێرشی توند دەکاتەسەر مەسرور بارزانی
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەڵامێکی توندی مەسرور بارزانی دایەوە کە وتبووی "ئەگەر لایەنەکان خەمی کوردستانیانە، با پەرلەمان کارا بکەنەوە".
No Comment! Be the first one.