چاویارنیوز _ شنیار ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی نوسیوویەتی: ئێستا لە بەغدادەوە بە بڕیاری فاڵح ساری وەزیری دارایی مووچە دێت. ئەی رۆڵی مەسرور بارزانی چییە؟ هیچ، تەنیا ئەوراق رایی دەکات، تەنیا لیستی مووچە رەوانەی بەغداد دەکات، ئیتر هەژماری چی و فشەفشی چی!
رایگەیاندووە، هەر رۆژێک مەسرور بارزانی توانی مووچەی یەک مانگی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان بدات، ئەو کاتە دەڵێین هەژمارەکە و زۆر موهیمە.
باس لەوە دەکات، مەسرور بارزانی و هەموو کەسە نزیکەکانی کە مووچەخۆر و خانەنشینن، چاوەڕێی فالح ساری وەزیری دارایی عێراق دەکەن مووچەکە بخاتەسەر حسابەکەیان.
جەخت لەوە دەکاتەوە، هەژمار ناوەکەی کوردییە و تەوتین عەرەبییە، ئەگینا مووچەکەی مەسرور بارزانی هەر دەبێت بەغداد بیخاتە سەر حسابەکەی.
مەسرور بارزانی تەنیا ئیشی ئەوەیە لیستی مووچە رەوانەی بەغداد بکات
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: کە مووچە لە بەغداوە بێت، ئەی رۆڵی مەسرور بارزانی چییە.
No Comment! Be the first one.