چاویارنیوز _ هاووڵاتیانی ناوچەی دهۆک و هەولێر و ئیدارەی سۆران و زاخۆ گلەییان هەیە لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و رایدەگەیەنن بۆچی لە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بەنزین هەزانترە.
لەئێستادا هاووڵاتیانی ژێر دەسەڵاتی پارتی تووشی ناڕەزاییبوونەتەوە ئەوی بەهۆی جیاوازی نرخ لەگەڵ زۆنی سەوز و ناوچەی سلێمانی.
جیاوازییەکە بەجۆرێکە، بەنزینی نۆرماڵ لە سلێمانی (1150)یە و لە هەولێریش (1400)یە
بەنزینی محسن لە سلێمانی (1350)یە و لە هەولێریش (1800)یە
بەنزینی سۆپەر لە سلێمانی (1500)یە و لە هەولێریش (1950)یە
نرخی بەنزین هاووڵاتیانی هەولێر و دهۆک و زاخۆ توڕەدەکات
نرخی بەنزین لەو ناوچانەی کە پێی دەوترێت زۆنی زەرد و پارتی تێیدا باڵادەستە، بەرزبووەتەوە و هاووڵاتیانیش گلەییان هەیە
No Comment! Be the first one.