چاویارنیوز _ لیوا بەختیار محەمەد ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هێزەکانی هاوپەیمانان دەستیانکردووە بە گواستنەوەی سیستمی بەرگریی پاتریۆت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە رێککەوتنی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق نزیک دەبێتەوە و بڕیارە بنکە سەرەکییەکەیان ببەنە وڵاتی ئوردن.
ئاماژە بەوە دەکات، کشانەوەی ئەو سیستمە بەرگرییە وادەکات ئاسمانی ناوچەکە واڵاتر بێت و مەترسیی هێرشە درۆنییەکان زیاتر ببێت؛ هاوکات هۆشداریی دەدات لەوەی رەنگە ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش، چونکە هێشتا مەترسیی شانە نوستووەکانیان لە ناوچەکەدا بەردەوامە.
هاوپەیمانان پاتریۆتی لەهەولێر کشاندەوە
ئەمینداری گشتیی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هاوپەیمانان پاتریۆتەکانیان لە هەولێر دەکشێننەوە و ئەوەش هێمایەکی خراپە
No Comment! Be the first one.