چاویارنیوز _ گوڵاڵە سدیق شارەزای دارایی و بانک دەڵێت: ئەو داوایەی هەژماری من، “هەڕەشەیەکی نایاساییە”، چونکە مووچە بەیاساییکراوە و تەنیا بە یاسا دەتواندرێت مووچە لە کەسێک وەربگرێتەوە، ئەو کەسانە هەر کاتێک مووچەکانیان راگیرا، دەتوانن سکاڵای یاسایی تۆماربکەن؛ یاسایەک کە هەمان هێزی یاسایی پێدانی مووچەی هەبێت.
وتیشی، ئەو کەسانەی پێش 31ـی ئاب فۆرمەکە پڕدەکەنەوە و کارتەکانیان بۆ ناگەڕێتەوە، هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەکەیان نابێت و لەکاتی خۆیدا وەک هەر فەرمانبەرێکی ئاسایی کە کارتی “هەژماری من”ی هەیە، مووچە وەردەگرێت.
هەژماری من ناتوانێت مووچەی کەس ببڕێت
شارەزایەکی دارایی و بانک رەخنە لە پرۆژەی هەژماری من دەگرێت کە لە ئاگادارییەکی پێشووتریدا بۆ خانەنشینان و فەرمانبەرانی حکومی دەڵێت ئەگەر کارتەکانیان وەرنەگرنەوە، مووچەکانیان رادەگیرێت
No Comment! Be the first one.