چاویارنیوز _ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، هەندێک بڕیاری وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم بڕیاری دەزگای حزبی پارتین، بۆیە یەکێتی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا جێبەجێیان ناکات.
باسی لەوەشکردووە، ناکرێت پارتی لە رێگەی چاودێریی حزبییەوە بێتە زۆنی یەکێتی و بییەوێت لە ژێر ناوی حکومەت و پرۆژەی خزمەتگوزارییدا کاری حزبی بکات.
سەعدی ئەحمەد پیرە راشیگەیاندووە، یەکێتی مافی خۆیەتی بەرگریی لە پلانێک بکات کە هی حزبییە و بەناوی حکومەتەوە هەوڵدەدرێت لە سلێمانی ئەنجام بدرێت، بۆیە یەکێتیش ئەوە قبوڵ ناکات
پارتی دەیەوێت لە رێگەی حکومەتەوە کاری حزبی لە سلێمانی بکات و یەکێتی ناهێڵێت جێبەجێ بکرێت
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی باس لە هۆکاریی جێبەجێنەکردنی چەند بڕیارێکی پارتی دەکات لە سلێمانی و بۆ حزبی دەگێڕێتەوە.
No Comment! Be the first one.