چاویارنیوز _ مەکی ئامێدی رۆژنامەنووس و چالاکوان باس لەوە دەکات، چیرۆکی گیراوەکانی لالەزار کۆتایی هاتووە و سزادران، بەڵام ئەوەی ماوە تاوانبارە سەرەکییەکەیە کە هەڵهاتووە و نەگیراوە، کە ئەژی ئەمینە.
ناوبراو باس لەوە دەکات، تاوانبارە سەرەکییەکە ئەژی ئەمینە بە هاوکاریی کەسیتر ئەم هەوڵەی داوە و ویستوویەتی سەرۆکی یەکێتی تیرۆر بکەن.
مەکی ئامێدی سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش تاوانبار دەکات بەوەی کە بەشداریی تاوانەکەیە چونکە داڵدەی ئەژی ئەمینی داوە و لێناگەڕێت رادەستی یاسا بکرێت.
گیراوانی لالەزار سزادران، بەڵام تاوانبارە سەرەکییەکە ئەژی ئەمینە کە هەڵهاتووە
رۆژنامەنووسێک رایدەگەیەنێت، چیرۆکی گیراوانی لالەزار کۆتایی هاتووە بەڵام تاوانبارە سەرەکییەکە هێشتا هەڵهاتووە و دەبێت بگیرێت.
No Comment! Be the first one.