چاویارنیوز – محەممەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، کورد بەدەرنییە لە مەترسییەکانی ناوچەکە، لە سوریا کاربەدەستانی وڵاتەکە داوای چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی هێزە کوردییەکان دەکەن، لە تورکیاش پرۆسەی بەناو ئاشتی وەک داوێک بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردی پێ لاواز دەکرێت و لە هەرێمی کوردستانیش دووبەرەکی و ناتەبایی نێوان هێزە سیاسییەکان سەنگ و پێگەی کوردی لاواز کردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان لەگەڵ ئاشتی و تەبایی و سیستمێکی دیموکراسیدان بۆ وڵاتەکە، لە هەر ئان و ساتێکیشدا هەرێمەکەمان ڕووبەڕووی هەر مەترسییەک ببێتەوە، پێشمەرگەی سۆسیالیست ئامادەی فیداکاری و گیانبەخشینە.
وتیشی، پێکهێنانی “ئەنجومەنێکی سیاسی” لەم قۆناغەدا بە پێویست و حەتمی دەزانن.
No Comment! Be the first one.