چاویارنیوز _ مژدە مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: پرسیارێکم لە سەرۆکی حکومەت هەیە، باشە بۆچی هەر بەم ٥٠ هەزار بەرمیلە، ئەگەر بەنزین بەگرانی بفرۆشن، کەس ڕازی نیە و لەهەموو بەنزینخانەیەک هەیە!؟ بەڵام کاتێک بوترێ کەمێک هەرزانترە هیچ بەنزینخانەیەک بەنزینی نیە؟
ئاماژە بەوەدەکات، گرانبوون و نەبوونی بەنزین، لە دوو حاڵەت بەدەر نیە:
یەکەم، یان سەرۆکی حکومەت مەبەستی ئەوە بوو بەگرتنەوە و نەبوونی بەنزین وا لە خەڵک بکات بڵێن: با گرانبێت و هیچ کێشە نیە بەس بەنزین هەبێت (واتە خەڵک مەمنون بێت بەنزین، گرانیش بێت بەس هەبێت) دواتر بەمەمنونی بەگرانی بەخەڵکی بفرۆشن! کە ئەوە بەڕای من مەبەستە سەرەکییەکەی پشت ئەم قەیرانە دروستکراوەیە.
دووەم، یان خاوەن پاڵاوگەکان حساب بۆ بڕیاری سەرۆکی حکومەت ناکەن و ئەوانیش خۆیان لەو بە گەورەتر دەزانن.
No Comment! Be the first one.