یەکێتی بە مەرجەکانی پارتی رازی نابێت
سەرۆکی ناوەندی ڤیشن فاوندەیشن رایدەگەیەنێت، پێویستە پارتی بگاتە قەناعەت کە نەخشەی سیاسیی هەرێم گۆڕاوە
حکومەتی هەرێم ئەوەی خۆی نایکات بۆ هاووڵاتیان لە بەغدای داوادەکات
حکومەتی هەرێم لەچەند ساڵی رابردوودا کێشەی لێبڕین و پاشەکەوتی بۆ فەرمانبەران دروستکردووە، بەڵام وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم، مەرجی ئێمەیە بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغداد
دۆخی هەرێم زۆر خراپە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات، دۆخی هەرێم خراپە، ئەوەتا حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ بودجە و مافە داراییەکان متمانەی بە خۆی نیە کە حکوومەتە
لە هەڵەبجە 22 داعش دەستگیرکران
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، توانیان دوو مەفرەزەی چەکداری لەگەڵ 21 ئەندامی نهێنی داعـ_ـش دەستگیربکەن، دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆری چەکی قورس و مامناوەند و بچوک و بۆمبی دەستی و دووربینی سەربازی و تەقەمەنی کەبەنیازبوون لەناوەڕاستی مانگی 9 دا چەند کردەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن
پێکهێنانی حکومەت لەسوودی پارتی نییە
میدیاکان باس لەوە دەکەن، مەسرور بارزانی پێیخۆشە حکومەتی هەرێم پێکنەهێنرێت بۆ ئەوەی لە دەسەڵاکەیدا وەک کاربەڕێکەریش بێت بەردەوام بێت
هاووڵاتیان ناتوانن بیکڕن و پرۆژە نیشتەجێبوون لەهەولێر 14 ساڵە تەواونەبووە
پسپۆڕێکی بواری ئابووریی و دارایی پێیوایە، پرۆژە نیشتەجێبووەکان کڕیاری کوردیان کەمە و کارکردن تێیاندا وەستاوە