چاویارنیوز _ کارزان عەبدولڕەحمان رۆژنامەنووس باس لەوە دەکات، لەپەراوێزی هاتوهاواری دوێنێی ڕیفراندۆمێکی شکست خواردووەوە، گەیشتووین بە پاڕانەوە و زەلیلی ئەمڕۆ کە ئەمەریکا جێیهێشتووین و کشاوەتەوە. ئەمەش دەرخەری ئەو راستییەیە کە خۆتان هیچتان نەکرد و هیچیش نەبوون بەڵکو ئەمەریکا و وڵاتان رایانگرتبوون، ئەوەی ویستیان پێیان کردن تا شکۆو کەرامەتی تاکی کورد بشکێنن و پیرۆزیەکان سوک بکەن و داناو زاناو ماقوڵەکان برسی و بێ دەسەڵات و سەرگەردان بکەن.
ئاماژە بەوە دەکات، حکومەتی هەرێم خەریکی خزمەتی کچە مۆدێلە، کە ئەمریکاش لە هەرێم دەکشێتەوە، هاواری لێهەڵدەسێت و داوای پاراستنی دەکات. کۆتایی حکومەتی هەرێم کۆتایی نەهامەتییەکانی ئێمەشە. ئەبوایە بتانزانیایە ئێوە کارتێکی سوتاون چونکە بۆ هەموو شکستێکتان بەهانەتان هەبوو، شکست لەدوای شکست، کەچی ئەتانخستە ملی کەسێکی تر.
حکومەتی هەرێم خەریکی کچە مۆدێلە نەک سیستمی بەرگریی و خزمەتکردن
رۆژنامەنووسێک رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم خەریکی کچە مۆدێلە و کە ئەمریکاش لە هەرێم دەکشێتەوە، هاواری لێهەڵدەسێت و داوای پاراستنی دەکات.
No Comment! Be the first one.