چاویارنیوز _ قەیس خەزعەلی لە دیدارێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکار رایگەیاند، تا ئێستا سێجار برادەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بانگهێشتی هەولێریان کردووم و نەڕۆشتووم و چاوەڕوانیی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمم تا سەردانی هەرێم بکەن
وتیشی، مەسعود بارزانی جارێک پێیوتووم سەردانی هەولێر بکەم، دواتر نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانیش هەمان داواکارییان هەبووە تا سەردانیان بکەم، بەڵام تائێستا نەمتوانیوە داواکەیان جێبەجێ بکەم
لەبارەی پرسە جیاوازەکانیشەوە، باسی لەوەکرد، هەندێک وڵات پرۆژەی کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی شیعەیان هەیە لە عێراق.
دوای سێ دەعوەتنامەی پارتی هێشتا قەیس خەزعەلی نەچووەتە هەولێر
قەیس خەزعەلی باس لە سەردانیکردنی بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: یەکجار سەردانی سلێمانیم کردووە بۆ کۆنگرەی ناوخۆی یەکێتی
No Comment! Be the first one.