چاویارنیوز _ مەکی ئامێدی رۆژنامەنووس و چالاکی مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو هەڵسوکەوتەی رێباز حەملان کردی و دەستی هوشیار زێباری ماچکرد، دوای ئەوەی بووە وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق، نیشانەی کۆیلەبوونە و لە کەلتوری سلێمانیدا ئەم ماستاوکردنە نییە و نەبووە.
راشیگەیاندووە، خەڵکی راستەقینەی سلێمانی بەو شێوەیە ماستاو بۆ کەسیتر ناکات و لە کەلتووری سلێمانیدا قبوڵکردنی گەورەکان بەو شێوەیە نییە و نەبووە.
ئەم قسانەی مەکی ئامێدی لەکاتێکدایە کە دوێنێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگ لەسەر ناوی رێباز حەملان درا بۆ بوون بە وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق.
دەست ماچکردن لە ناو کەلتووری کۆن و نوێی سلێمانیدا نییە
رۆژنامەنووسێکی کورد باس لەوە دەکات، دەست ماچکردنی هوشیار زێباری لەلایەن وەزیری نوێی ئاوەدانکردنەوەی عێراقەوە، رایگەیاندووە، ئەوە بەڵگەی کۆیلەبوونی ئەو کەسەیە.
No Comment! Be the first one.