چاویارنیوز – لەو کاتەوەی پێوەرە حزبی و حوکمڕانییەکان لە دەڤەری زۆنەکەدا تەنها لەسەر بنەمای پیاهەڵدان، ملشکاندن و بێڕێزیکردن دابمەزرێن، کادیرە دڵسۆز، بەتوانا و خاوەن کەسایەتییەکانی ناو پارتیش بوونەتە قوربانیی ئەم سیاسەتە و لە بری ئەوان، کەسانی سووک و پیاهەڵدەر پێشخراون و پۆستە باڵاکانیان پێدراوە.
دیاردەی پەراوێزخستنی هەزاران کادیر و بەرپرسی دیار و خاوەن هەڵوێست لەناو پارتی دیموکراتی کوردستاندا، کە ڕێز لە خۆیان دەگرن، کۆیلە نین و ئامادە نیین بێنە سەر تیڤییەکان و شەڕی قسەی نەشیاو و بێتام بکەن، گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە «کەسایەتی و پڕۆفیشناڵبوون» هیچ بەهایەکی لەو حزبەدا نییە. لە بەرامبەردا، هەرچی کەسێکی سووک و بێڕێزە کە بەشانی باڵی ماڵی بارزانیدا هەڵدەدات و «شەرە سەگیان» بۆ دەکات، لە هەموو بوارێکدا گرنگیی پێ دەدرێت و لە لوتکەی دەسەڵاتدا جێگیر دەکرێت.
نموونەی کەسانی وەکوو (ئاری هەرسین، ڕێباز، هێمن هەورامی، مستەرکورد، هەوراز گوڵپی) و چەندین دەموچاوی تری لەو شێوەیە، کە پیشەکەیان تەنها پیاهەڵدان و قسەی نەشیاوە، ئەوە دەسەلمێنێت کە پێوەری پلەپێدان لەو دەسەڵاتەدا تەنها یەک خاڵە: «چەندە بەشان و باڵی ماڵی مەسعود هەڵدەدەی و بێشەرمانەتر دەبی، ئەوەندە نزیکتر دەبیتەوە لە کورسی و ئیمتیازات!» لە کاتێکدا هەزاران کادیری تێکۆشەر کە خاوەن قەڵەم و پێگەی فیکرین، تەنها لەبەر ئەوەی مل بۆ ئەم چڵکناوییە سیاسییە شۆڕ ناکەنەوە، خرانە پەراوێزەوە.
No Comment! Be the first one.