ئاشکرابوونی فزیحیەیەکی نێودەوڵەتی؛

گرتنی بازرگانێکی گەنجی بارزانی بە ۲۱۳ کیلۆگرام مادەی هۆشبەر بە نرخی زیاتر لە ۱۰ ملیۆن دۆلار لە ئەستەنبوڵ

ئاراس جەلال، کە کوری خوشکی «غازی بابکەیی» (بەرپرسی دیاری هێزەکانی زێرەڤانییە)، خاوەنی مێژوویەکی تاوانکاریی گەورەیە. ناوبراو چەند ساڵێک لەمەوبەر لەسەر دزینی بە ملیۆنان دۆلار و گەندەڵی زەبەلاح لە زێرەڤانی لێکۆڵینەوەی لەسەر کرابوو و تەنانەت لەلایەن «پاراستن»یشەوە بۆ ماوەیەک دەستگیر کرابූ، بەڵام بەهۆی ئەوەی خزم و نزیکی غازی بابکەیی بوو، هەر زوو ئازاد کرا و چەند کەسێکی تریان کردە قوربانی و وەک بەرزەکی بانان لێی دەرچوو.
تشرینی یەکەم 16, 2026
11 Views