چاویارنیوز _ لەدوای بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دژی هێڵی ئاسمانیی ئێران، لەئێستادا ئەم بڕیارە وڵاتانی ناوچەکەی دابەشکردووە بۆ دوو بەرە.
بەپێی زانیارییەکان، بەشێکی وڵاتان پێیانوایە بڕیارەکەی ئەمریکا زیان دەگەیەنێتە وڵاتانی ناوچەکە بەگشتی و بەتایبەت هێڵی ئاسمانی و تەراتێن و بازرگانی و کەرتی گەشتوگوزار، هەندێکیتری وڵاتان بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە بە ناچاری بڕیارەکەیان جێبەجێکردووە.
لەناوخۆی عێراقیشدا، بەتایبەت ماڵی شیعی دوو خاوەن دوو بڕیارن لەسەر ئەو پرسە، هەم لە سزاکانی ئەمریکا دەترسن، هەم نایانەوێت دەستبەرداری تاران ببن وەک وڵاتێکی گرنگی ناوچەکە و جیهان.
سزادانی هێڵی ئاسمانیی ئێران دووبەرەکیی وڵاتانی لێدەکەوێتەوە
دوای ئەوەی لە 23ی ئەم مانگەوە، گەنینەی ئەمریکا سزای بەسەر گەشتی ئاسمانیی ئێراندا سەپاند، لەئێستادا بەشێکی وڵاتان پێیانوایە جێبەجێکردنی ئەو سزایە، جێگەی قبوڵ نییە.
No Comment! Be the first one.