چاویارنیوز _ ئاوات زەردەشتی چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی باس لەوە دەکات، لەبەرئەوەی کە بانگەشەی ئازادیم کردووە، لە شاری هەولێردا فتوای کوشتنم دراوە و ژیانم لەمەترسیدایە، هیچ ئازادییەکم بۆ نییە و دەترسم بمکوژن و ناوێرم بڕۆمەوە ئەو شارە.
داواش لە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم دەکات و یەکێتیی زانایان دەکات بێدەنگ نەبن لەو مەترسییانەی لەسەر ژیانێتی
راشیگەیاندووە، نامەم بۆ تەواوی کونسوڵخانە و نوێنەرایەتیی وڵاتان ناردووە کە ژیانم لەمەترسیدایە.
ئەم بابەتە پەیوەندی بە گرتە ڤیدیۆیەکی ئاوات زەردەشتییەوە هەیە کە تێیدا داوای ئاساییکردنەوەی ئەو پرسانە دەکات کە لەلایەن ئاینی ئیسلامەوە قەدەغەکراون، لە21ی ئابی ئەمساڵدا مەلا عومەر دارەتوو لە پەیجی رەسمیی خۆی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاوات زەردەشتی بە “کافر و مونافیق” ناوبردووە و داوای لە خەڵک کرد، “لە هەر شوێنێکدا بینیتان، بەردێک لەنێوچاوی بدەن”.
لە هەولێر ئازادی نەماوە و ژیانم لەمەترسیدایە
ژنە چالاکوانێکی زەردەشتی رایدەگەیەنێت، لە هەولێر ئازادیم نەماوە و ناوێرم بچمەوە ئەو شارە و دەترسم بمکوژن.
No Comment! Be the first one.