چاویارنیوز _بەپێی زانیارییەکان، فالح ساری وەزیری دارایی عێراق داوای 100%ی کۆی داهاتی نانەوتی هەرێم لە حکومەتی هەرێم دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی عێراق فشارەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان زیاد دەکات و داوا دەکات تەواوی داهاتی دەروازە سنوورییەکانیش رادەستی بەغداد بکرێت و دواتر بنێردرێتەوە بۆ هەرێم.
هەر لەو بارەیەوە، وەفدی هەرێم لە بەغدا بە وەزیری دارایی عێراقیان راگەیاندووە، نابێت عێراق وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمێک بکات کە دەستوورییە.
حکومەتی عێراق داوای داهاتی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم دەکات
حکومەتی عێراق رێگەیەکی نوێ دەگرێتەبەر لەگەڵ هەرێم بۆ وەرگرتنی تەواوی داهاتە ناوخۆییەکەی هەرێمی کوردستان
No Comment! Be the first one.