چاویارنیوز _ لە دوو رۆژی رابردوودا، کچێک کە لە پێکهاتەی تورکمانە و لەهەولێر نیشتەجێیە، چووەتە بەردەم قەڵای هەولێر و دواتر چووەتەسەر قەڵای هەولێر و هێمای گورگە بۆرەکانی بەرزکردووەتەوە کە هێمای تورکە نەتەوەپەرستەکانە، ئەم دیمەنە هاووڵاتیانی بێزار و ناڕەحەت کردووە و داوادەکەن رێگریی لەم هەڵسوکەوتە بکرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم وەڵامێکی تەواوی هاووڵاتیانی نەداوەتەوە و رایگەیاندووە، هەولێر شاری پێکەوەژیانە.
کچێکی تورکمان لەهەولێر هاووڵاتیان توڕەدەکات و حکومەتیش بێدەنگە
هاووڵاتیانی شاری هەولێر توڕەن و گلەیی دەکەن بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتەی کچێکی تورکمان لەسەر قەڵای هەولێر پیشانی هاووڵاتیانی داوە
No Comment! Be the first one.