چاویارنیوز _ لەتیف فاتیح فەرەج نووسەر و رۆژنامەنووس ئاماژە بەوە دەکات، نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەوروپا نزیکبوونەوەی رۆژئاڤای کوردستان لە دیمەشق هەنگاوێکی گرنگە و لەپێناو ئاشتییە، تەنها لەناوخۆی خۆماندا بەرەیەک هەبوو دژی ئەو هەنگاوەبوون و رەخنەیان لێدەگرت و بە تەسلیمبوون و بێئیرادەیی ناوی دەبەن.
وتیشی، ئەم هەنگاوە، رێگە راستەکەی سیاسەتە و رەنگە لە داهاتوویەکی دووردا ئەنجامی ئەم هەوڵە دەربکەوێت.
لەتیف فاتیح فەرەج راشیگەیاندووە، رێگە راستەکە ئەوەیە باشووری کوردستان، دراوسێیەکی باشی باکوور و ڕۆژئاوابین.
لەداهاتوودا دەبینە دراوسێی باکوور و رۆژئاوای کوردستان
نووسەرێکی باشووری کوردستان پێیوایە، ئەوەی مەزڵوم عەبدی لەگەڵ دیمەشق کردوویەتی هەڵەنییە و کارێکی سیاسی و دیپلۆماسیی گەورەیە.
No Comment! Be the first one.