چاویارنیوز _ دیلان غەفور ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لەوە دەکات، ناکۆکییە سەرەکییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 لە سێ پرسی سەرەکیدا خۆی دەبینێتەوە. کە یەکەم پرسی رێژەی دانیشتووانە کە عێراق رازییە بە پێدانی %12.7ی پشکی بودجە بەڵام هەرێم داوای %14.14 دەکات. پاشان دووەمیان ڕادەستکردنی نەوتە کە تێیدا بەغداد داوای رادەستکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە هەرێم دەکات. ناکۆکیی سێیەمیش داهاتی باج و گومرگە کە عێراق داوا دەکات تەواوی داهاتەکانی ئەم ناوەندانە بگەڕێندرێنەوە بۆ ناوەند.
هەرێم و بەغداد رێکنەکەوتوون
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر سێ پرس لەبارەی بودجەی 2027ەوە، نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.
No Comment! Be the first one.