چاویارنیوز _ د.بێستون محەمەد قادر مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی ئابووری باس لەوە دەکات، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان، بە باشی بەرزبۆتەوە بۆ (نزیکەی %٨٠ی ئاستی پێش ئاڵۆزییەکان)، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیا بیانییەکان (IOCs) دەستیان کردووەتەوە بە بەرهەمهێنان لەو کێڵگانەی کە بەرهەمهێنان تیایاندا وەستابوون.
دەڵێت: بەهۆی کێشە ئەمنی و سیاسییەکانەوە، هەرێم ساڵێکی پڕ لە ئاڵۆزی بەڕێکردووە، ئەمەش بەهۆی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانەوە بوو بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکان کە ببووە هۆی راگرتنی بڕی بەرهەمهێنان.
ئاماژە بەوە دەکات، لە ئێستادا ژمارەکانی بەرهەمهێنان بەمجۆرەیە:
_ پێش هێرشەکان، بەرهەمهێنانی رۆژانە نزیکەی ۳۰۰,۰۰۰ بەرمیل بوو.
لە نێوان مانگەکانی ئادار تا ئایار، بە تێکڕا دابەزی بۆ کەمتر لە ۱۰۰,۰۰۰ بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەڵام لە مانگی ئابدا ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبووەوە بۆ نزیکەی ۲۲۸,۰۰۰ بەرمیل لە رۆژێکدا.
بەپێی وتەی کەمال محەمەد (وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت)، لە ئێستادا بەرهەمهێنان لە نێوان ۲۲۰,۰۰۰ تا ۲٥۰,۰۰۰ بەرمیل دایە لە رۆژێکدا.
وتیشی، سەرەڕای کشانەوە و کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا، ئامانجی سەرەکیی کۆمپانیا بیانییەکان ئەوەیە کە بە تەواوی پارەی فرۆشتنی نەوتەکەیان دەستبکەوێت.
هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و مامۆستایەکی زانکۆش رایگەیاندووە، هەناردەی نەوت تەنها 20%ی ماوە بگاتەوە ئاستی جاران.
No Comment! Be the first one.