چاویارنیوز _ هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، فالح ساری وەزیری دارایی عێراق بە نوێنەرە کوردەکانی وتووە «هەرێم داهات و بەرهەمهێنانی نەوتمان لێ دەشارێتەوە، ئەو نەوتەی لەهەرێم بەرهەم دێت، زیاترە لە 450 هەزار بەرمیل، کەچی حکومەتی هەرێم دەڵێت: تەنها 200 هەزار بەرمیل بەرهەم دێنین».
هەر لەو بارەیەوە، رێبوار کەریم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لەوە دەکات، فالح ساری وەزیری دارایی عێراق ئاگادارییەکی بەغدای گەیاندووە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هیچ زانیارییەک نەشارنەوە، چونکە زانیاریی تەواوی لایە و شاردنەوەی شتەکان زیانیان پێدەگەیەنێت و تووشی کێشەیان دەکات.
وەزیری دارایی عێراق ئاگاداریی داوەتە هەرێم هیچی لێنەشارنەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لەوە دەکات، وەزیری دارایی عێراق هەرێمی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی کە هەرێم زانیاریی داهاتەکان دەشارێتەوە.
No Comment! Be the first one.