چاویارنیوز – پێچەوانەی بانگەشەکەی بۆ بایکۆت، بەڵام پارتی خەریکی وەرگرتنی پۆستی نوێییە لە بەغدا.
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پشکی پارتی، هەر چەند ئێستا لە هەولێرە و دەوام ناکات، بەڵام پۆستی نوێ لە وەزارەتەکەی دەداتە بەرپرسێکی پارتی.
لەسەر ڕاسپاردەی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بەنوسراوێک شۆڕش خالید سەعید (لەسەر پشکی پارتی) ڕادەسپێردرێت بۆ وەرگرتنی ئەرکی بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری گشتی و یاسایی، هەروەها بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پلاندانانی سیاسی.
پیشتریش بە پێچەوانەی لێدوانە و بەیاننامەکانیان لەبارەی بایکۆتی بەغدا و گەڕاندنەوەی نوێنەر و وەزیرەکانیان بۆ هەرێم، بەڵام میدیای پارتی ڕایگەیاند: پارتی دەگەڕێتەوە بەغدا، بایکۆتی پڕۆسەی سیاسی نەکردبوو هەڵپەساردن بوو!!!
No Comment! Be the first one.