چاویارنیوز – هەرێم كەمال ئاغا، وتی:لە كۆی پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سیانیان خەریكن و هێزی پێشمەرگەیان بۆ یەك ناخرێتەوە.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دەنگۆی یەك خستنی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ حەشدی رایگەیاند:
دەبێت سەرەتا گلەیی زۆر لە خۆمان بكەین،لە كۆی پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سێیان خەریكی یەك خستنی هێزی پێشمەرگەن بەڵام ئەم هێزەیان پێ یەك ناخرێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی رووداو وتیشی،بە مەرجێك ئەو وڵاتانە پێشیان وتون هەموو دەوروبەرتان دووپشك و دڕك و داڵە،ئیتر بۆ هێزەكانتان یەك ناخەن بە تەمای چین.
جەختیش كرد لە وەی،دەبوو یەكێتی و پارتی بەرپرسیارانەتر مامەڵە بكەن و دوور نیە لە داهاتوودا نیازیان لە یەك خستنەوەش خراپتر بێت.
ئاماژەی بەوەش كرد،تەنها بە یەك خستنی هێزی پێشمەرگە، كە هێزێكی نیشتمانی بێت و پارێزەری كوردستان بێت،دەوانین پارێزگاری لە دەست كەوتەكان بكەین.
پێشمەرگە بۆ سێ لە پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایش یەکناخرێتەوە!
دەبێت سەرەتا گلەیی زۆر لە خۆمان بكەین،لە كۆی پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سێیان خەریكی یەك خستنی هێزی پێشمەرگەن بەڵام ئەم هێزەیان پێ یەك ناخرێت.
No Comment! Be the first one.