چاویارنیوز _ بەپێی ئەو زانیارییانەی کە باس لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم دەکات، لەناو پارتیدا دوو بۆچوون هەیە لەسەر پێکهێنانی حکومەت، مەسرور بارزانی کە سەرۆکی کابینەی نۆیەم بوو، پێیخۆشە حکومەتی هەرێم پێکنەهێنرێت بۆئەوەی وەک سەرۆکی کابینەی کاربەڕێکەر بمێنێتەوە و لەپۆستەکەی بەردەوام بێت. هەرچی نێچیرڤان بارزانی_یشە پێیوایە دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی دەیەم، کاریگەری خراپی بۆسەر ناوبانگی هەرێم هەیە و پێویستە لەگەڵ یەکێتی و نەوەی نوێ حکومەت پێکبهێنرێت.
بەپێی زانیارییەکان، ترسی مەسرور بارزانی لەوەیە کە لەنێوان خۆیی و نێچیرڤان بارزانیدا پۆستەکەی لەدەست بدات، چونکە لەئەگەری پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، یەکێتی و نەوەی نوێ، پۆستی سەرۆکی حکومەت یان سەرۆکی هەرێم دەبەن بۆ خۆیان و ئەوەش لەسوودی مەسرور بارزانی نابێت.
پێکهێنانی حکومەت لەسوودی پارتی نییە
میدیاکان باس لەوە دەکەن، مەسرور بارزانی پێیخۆشە حکومەتی هەرێم پێکنەهێنرێت بۆ ئەوەی لە دەسەڵاکەیدا وەک کاربەڕێکەریش بێت بەردەوام بێت
No Comment! Be the first one.