چاویارنیوز _سالار حاجی عەلی شارەزای بواری کەشناسی دەڵێت : سبەینێ یەکشەممە، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، کاتژمێر ١١:٢٤ی پێش نیوەڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان، وەرزی هاوین دەست پێدەکات.
باس لەوە دەکات، لەم کاتەدا خۆر ڕاستەوخۆ لەسەر هێڵی گەورەی باکووری زەوی دەدرەوشێتەوە و درێژترین ڕۆژی ساڵ دەبینرێت.
ئاماژە بەوە دەکات، ماوەی رۆژەکە لە عێراق و لە هەرێمی کوردستاندا دەگاتە ١٤ سەعات و ٨ خولەک، خۆر لە ٤:٤٦ی بەیانی هەڵدێت و لە ١٨:٥٥ی ئێوارەدا ئاوا دەبێت.
سبەینێ وەرزی هاوین دەستپێدەکات
بەپێی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، سبەینێ دەستپێکی وەرزی هاوین و درێژترین وەرزی ساڵ لە نیوەگۆی باکوور دەست پێ دەکات
No Comment! Be the first one.