چاویارنیوز _ میدیاکان وێنەی محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیان بڵاوکردەوە، غاغەزێک جارێک لە گیرفانی محەمەد حاجی مەحموددا دەبینرێت و جارێکیش کاغەزەکە بە دەستی بارزانیەوەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا ئەم نامەیە دەنگدانەوەی هەبووە و دەپرسرێت کێ نامەکەی داوەتە دەست کێ.
یان دەنووسرێت، مادام دیدارکراوە، ئیدی نامەگۆڕینەوە چ مانایەکی هەیە.
بەڵام محەمەد حاجی مەحمود لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
No Comment! Be the first one.