بینینی خەونی بابەتێکی تایبەت یەکێکە لەو ڕووداوانەی کە هەندێک جار مێشکمان بۆ چەند کاتژمێرێک دوای لە خەو هەڵسان سەرقاڵ دەکات. بەتایبەتی کاتێک خەون بە شتێکەوە وەکوو جندۆکە دەبینین، دەمانەوێت بزانین ئەم خەونە واتای چییە و چۆن لێکدەدرێتەوە.
جندۆکە لە خەودا ئاماژەیە بۆ دوژمنێکی شاراوە، فریوخواردن لە لایەن کەسانی ترەوە و کێشە و هەندێک جار چاکە و نیعمەت. لێکدانەوەی ئەم خەونە پەیوەستە بە هەڵسوکەوتی جندۆکە و ئەو ڕووداوانەی لە خەوکەدا ڕوودەدەن.
بینینی جندۆکە لە ماڵەوە، قسەکردن لەگەڵیدا، ڕاکردن لێی، یان شەڕکردن لەگەڵ جندۆکەدا، هەریەکەیان لێکدانەوەیەکی جیاوازیان هەیە.
ئایا جندۆکە لە خەودا نیشانەی باشە یان خراپ؟
بینینی جندۆکە لە خەودا ئاماژەیە بۆ ئاگادارکردنەوەیەک سەبارەت بە کەسانی فێڵباز و ئەو ترسانەی کە لە ژیاندا ڕووبەڕووت دەبنەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، لە لێکدانەوە باوەکاندا، ئەم خەونە زیاتر هۆشدارییە نەک نیشانەیەکی باش. بەڵام هەموو خەونێک کە جندۆکەی تێیدا دەبینیت، لێکدانەوەیەکی خراپی نییە.
هەندێک جار شکستهێنان بە جندۆکە یان بە سەرکەوتوویی دەربازبوون لێی بە واتای زاڵبوون بەسەر کێشەکان و ڕزگاربوون لە کێشەکان دێت. بۆ تێگەیشتن لە واتای وردتری ئەم خەونە، پێویستە گرنگی بە هەڵسوکەوتی جندۆکە و ئەوەی لە خەونەکەدا ڕوویداوە بدرێت.
ترسان لە جندۆکە
بینینی ترسان لە خەودا، لە جندۆکە پەیوەندی بە نیگەرانییە کۆنەکانەوە هەیە کە تا ئێستاش لە دڵتدا هەڵتگرتووە، ئەگەر جندۆکە بەدوای تۆدا هات و بەهۆی ترسەوە نەتوانیت بجوڵێ، ئەوە ئاماژەیە بۆ هەستکردن بە بێدەسەڵاتی لە بەرامبەر کێشەیەکدا.
شەڕکردن لەگەڵ جندۆکەدا
شەڕکردن لەگەڵ جندۆکەیەدا واتا لەگەڵ کەسێکدا دەچیتە شەڕەوە کە لە ڕابردوودا کێشەی بۆ دروست کردوویت. ئەگەر لە خەونەکەتدا شەڕ لەگەڵ جندۆکە بکەیت و بەسەریدا زاڵ بوویت، بە واتای سەرکەوتن بەسەر کێشە گەورەکانتدا دێت. بەڵام ئەگەر جندۆکە شکستی پێدای، ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەو دژواریانەی کە هێشتا لە ژیانتدا هەن.
جنۆکەی ڕەش
یەکێک لە ترسناکترین شتەکان کە مرۆڤ خەونی پێوە دەبینێت، جنۆکەی ڕەشە، کە هێمای دوژمنێکی مەترسیدارە. ئەگەر ئەم جندۆکە ڕەشە هێرش بکاتە سەرت، بە واتا ململانێکردنە لەگەڵ دوژمن یان ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ سەختییەکی گەورە. بە گشتی ئەگەر جنۆکەیەک بەنیاز بێت زیانت پێ بگەیەنێت ئەوە واتای وایە کەسێک یان شتێک ئارامی ژیانت تێکدەدات.
جندۆکە لە شێوازی ئافرەت
ئەگەر لە خەودا جندۆکەیەکت بینی کە خۆی وەک ئافرەت پیشان دا، ئەوە واتای ئەوەیە کە فیتنە و پیلان لە دەوروبەرتدا هەیە کە پێویستە ئاگاداری بیت. بێگومان ئەوە بەندە بەوەوە کە ئایا جندۆکەکە میهرەبانە لەگەڵت یان هێرش دەکات سەرت.
ئەگەر میهرەبان بێت لەگەڵت ئەوە مانای وایە ژنێک دەیەوێت بە سۆزەو فریوت بات و ئەگەر هێرشی کردە سەرت ئەوە مانای ئەوەیە کە ئەم ژنە بە ئاشکرا دوژمنی تۆیە و بەنیازە زیانت پێ بگەیەنێت.
جندۆکە لە شێوەی پیاو
جندۆکەیەک کە لە خەودا لە شێوەی پیاودا دەردەکەوێت، زیاتر پەیوەندی بە گەشەی کار و داهات و پەیداکردنی بژێوی ژیانەوە هەیە. ئەم خەونە پێت دەڵێت کە گەشەی پیشەکەت یان ئەو دەسەڵاتەی کەوا لەدەستت دابوو دەگەڕێتەوە.
جندۆکەیەکی میهرەبان واتا بە ئاسانی ئەم ڕزق و داهاتە بەدەست دەهێنیت، جندۆکەیەکی توڕەش مانای ئەوەیە کە ئەم کارە بە سەختی ئەنجام دەدرێت.
هەروەها بخوێنەوە: بینینی مردوو لە خەودا نیشانە چییە
ڕاکردن لە جندۆکە
ڕاکردن لە جندۆکە لە خەودا هەوڵێکە بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشەیەکی گەورە یان ناکۆکی. ئەگەر لە خەودا توانیت لە جندۆکەک ڕابکەیت ئەوە واتای وایە کە دەتوانیت ڕزگارت بێت لە کێشەکانت. بەڵام ئەگەر هەرچەندە ڕا دەکەیت نەتوانیت لە جندۆکە دوور بکەویتەوە ئەوە مانای وایە کێشەکانت هەر دەمێننەوە.
لێکدانەوەی خەونی جندۆکە لەلایەن لێکدەرانی گەورەوە
بە بڕوای ئیبن سیرین، ئەگەر جندۆکە لە خەودا ببینیت کە خۆش هەڵسووکەوت و شاد بێت، واتا گەیشتن بە سامان و پێگە. بەڵام بینینی جندۆکەیەکی ناشیرین و دڵتەنگ بە خەم و پەژارە لێکدەدرێتەوە. لە هەمان لێکدانەوەدا دەڵێت کە شەڕکردن لەگەڵ جندۆکە نیشانەی ئاژاوەیە لە کاروبارەکاندا.
جابیرئیبن مەغریب لەسەر بینینی جندۆکە نووسیویەتی ئەگەر خەونبین لە خەودا جندۆکەکە بناسێتەوە ئەوا دەچێتە دەربەدەری و شارە جیاوازەکان دەبینێت. هەروەها ئەگەر بینی کە جندۆکە لە خەودا لەگەڵ خۆی دەیبات ئەوە واتای ئەوەیە کە پێویستییەک لە شوێنێکەوە بەدی دێت کە چاوەڕێی نەدەکرد.
بە بڕوای ئیبراهیم کرمانی، بینینی جندۆکە لە خەودا بەندە بە ڕەفتارەکانییەوە. لەو لێکدانەوەیەی کە بۆ ناوبراو دەگەڕێتەوە، بینینی جندۆکەی موسڵمان پەیوەندی بە دۆستایەتی و سامان و نیعمەتەوە هەیە. بەڵام بینینی جندۆکەی کافر بە دوژمنایەتی و بەدبەختی لێکدەدرێتەوە.
No Comment! Be the first one.