بینینی شەڕ و جەنگ و پێکدادان لە خەودا، لەو جۆرە خەونانەیە کەوا مێشکی مرۆڤ بەخۆیەوە سەرقاڵ دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی کە پاش بەئاگابوونەوە بەدواداچوون بۆ ماناکەی بکەین. شەڕ لەخەودا بەزۆری نیشانەی ئاڵۆزی و کێشەیە لە ژیانی ڕاستەقینەدا کە لەگەڵیان ڕووبەڕوو دەبینەوە.
ئەم جۆرە خەونانە هەمیشە بە مانای ڕووداوی خراپ نییە، بەڵکوو هەندێ جار وەکوو هۆشدار وایە بۆ چارەسەری کێشەکان وەکوو شتێکی پێویست، یان گرنگیدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی دەوروبەرمان.
ئایا بینینی شەڕ لەخەودا مانای خراپی لێدەکەوێتەوە؟
زۆربەی لە مرۆڤەکان پاش بینینی ئەم جۆرە لە خەونانە نیگەران دەبن و وابیر دەکەنەوە کە بڕیار وایە شتێکی خراپ ڕوو بدات. بەڵام ئەوەی ڕاستی بێ هەمیشە شەڕ لە خەودا مانای خراپی لێ ناکەوێتەوە. لە لێکدانەوەی خەوندا بینینی ئەو دیمەنانە زۆرتر دەگەڕێتەوە بۆ هەستی دەروونی کەسەکەوە تاکوو ئەوەی کە مانای ڕووداوێکی نەرێنی بێت لە داهاتوودا.
لە زۆربەی لە حاڵەتەکاندا، شەڕکردن دەتوانێ مانای ئەرێنی لێ کەوێتەوە. هەنێ جار دەرخەری ئەوەیە کە تۆ خەریکی خاڵی کردنەوەی گوشاری گیانی یان ئەو ئاڵۆزییانەیە کەوا لەژیانی بەئاگادا دەرفەتی دەربڕینیت نەبووە.
هەربۆیە ئەم خەونە دەتوانێت بە جۆرێک یارمەتیدەر بێت بۆ سووک کردنەوەی مێشک و هێور کردنەوەی خۆت. بەگشتی شەڕکردن نە بەتەواوی خاسە و نەش خراپە، بەڵکوو ماناکەی بەستراوە بە دۆخی ژیانی تۆ و هەروەها وردەکاری خەونەکەت.
شەڕکردن لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵە لە خەودا
ئەگەر لە خەودا بینیت کە لەگەڵ باوک، دایک یان یەکێک لە نزیکانی خۆت بەشەڕ هەڵاتی، ئەم خەونە زۆرتر دەگەڕێتەوە بۆ هەستی قووڵ و نەهێنی تۆ. بەزۆری ئەم خەونە کاتێ دەبینرێت کە قسەیەکت لە دڵدایە، بەڵام نەتهێناوەتە سەر زار یان لەسەر بابەتێک ئاڵۆز بوویت و هەوڵت داوە پشتگوێ بخەی.
هەروەها بخوێنەوە: بینینی ترسان لە خەودا نیشانەی چییه
کەوابوو پێت دەڵێ پێویستت بە قسەوباس کردن و نەهێشتی دڵئێشان هەیە. هەندێ جاریش بە پێچەوانەوە دەرخەری خۆشەویستی و گرنگی زۆری ئەم کەسانەیە لە ژیانی ڕاستەقینەتدا.
شەڕ لەگەڵ کەسێکی نامۆ
کاتێ شەڕی کەسێکی نامۆ لە خەودا دەبینیت، چیرۆکەکە تۆزێ جیاوازە. لێرەدا زۆرتر ڕووبەڕووی بەشە نەناسراوەکانی کەسایەتی خۆت دەبیەوە لەوانەیە خەریکی ململانێ بیت لەگەڵ خۆیەکی خراپ یان ترس لە شتێک. ئەم خەونانە بەزۆری پەیامێکی ڕاستەوخۆی نییە، بەڵام دەرخەری ئەوەیە کە لە دروونی خۆتدا ڕووبەڕووی تەحەدایەک دەبیەوە کە تایبەتە بە مێشکت.
بینینی شەڕی کەسانی دیکە
هەندێ جار لە خەودا بەس تۆ تەماشا دەکەی وکەسانی دیکە پێکەوە بەشەڕ هەڵدێن. ئەم حاڵەتە زۆرتر دەگەڕێتەوە بۆ ئاقاری دەوروبەرت تاکوو بۆ خۆت. ئەم خەونە نیشانەی ئەوەیە کە لە بێداریدا شەڕی نێوان خزم و دەوروبەرییەکانت دەبینی.
شەڕ و پێکدانان
ئەگەر لە خەودا شەڕ بەشێوازێکی دیار و فرە توند بێت، ئەوە نیشانەی توندی ئاڵۆزییەکەتە. ئەم خەونانە کاتێ دەبینیت کە تووڕەیی و گوشاری فرە لە ژیانتدا هەیە. لەوانەیە باوەڕ نەکەی کە بینینی خەونی وا خراپ نییە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە باشترین ڕێگایە بۆ خەڵی کردنەوەی ئێنرجی نەرێنی دەروونت.
ئاشت بوونەوە لە جیاتی شەڕ
لە هەندێ لە خەونەکاندا، لە جیاتی ئەوەی کە بەشەڕ هەڵبیت لەگەڵ کەسێکدا ئاشت دەکەیتەوە یان لەگەڵ ئەو کەسە بەجۆرێک قسە دەکەی وەک بلێی هیچ لە نێوانتانا ڕووی نەداوە. کەسێک کە مومکینە لە دونیای ڕاستەقینەدا لێ تۆراوی. ئەمە یەکێک لە باشترین خەونەکانە. ئەو حاڵەتە نیشانەی ئەوەیە کەوا ئەوکەسیشە ئارەزوومەندی ئاشتیە لەگەڵت و تۆش دەبێ لە دونیای ڕاستەقینەدا کێشەکەت لەگەڵی چارەسەر بکەیت.
لێکدانەوەی خەونی شەڕ بەگوێرەی لێکدەرەکان
بینینی خەونی شەڕکردن شتێکی نوێ نییە و لێکدەرە گەورەکان بە درێژایی مێژوو بەتەواوی لێکیانداوەتەوە. لێرەدا بیروڕاێ هەندێ لە لێکدەرەکان سەبارەت بەم بابەتە دەخەینە ڕوو.
هەروەها بخوێنەوە: بینینی پێکەنین لە خەودا مانای چییه
لێکدانەوەی خەونی شەڕکردن بەگوێرەی ئیبن سیرین
بەگوێرەی ئیبن سیرین، شەڕ زۆرتر نیشانەی ناکۆکی و کێشەی بنەماڵەیە. ئەو دەڵێت ئەگەر کەسێک لە خەودا لەگەڵ کەسێکی دیکە بەشەڕ هەڵات لەوانەیە لە ژیانی ڕاستیدا لە نێوانیاندا پرسێک بێتە پێش و ڕووبەڕووی ناکۆکی ببنەوە. هەروەها ئەنجامی شەڕەکەش گرنگە. ئەگەر لە خەونەکەتدا سەرکەفتی، ئەوە بەسەر کێشەکەتدا زاڵ دەبی.
لێکدانەوەی خەون بەگوێرەی جابر ئیبنی مەغربی
جابر ئیبنی مغربی ڕوانگەیەکی جیاوازی هەیە و شەڕکردن بە مانای کێشەی بیر و هۆش دەزانێت، بەڕای ئەو، ئەگەر کەسێک لە خەودا خۆی لە حاڵەتی شەڕکردندا ببینێت، دەرخەری ئەوەیە کە لە نێوان خواست و بڕیارەکانیدا تووشی دوودڵی بووە.
لێکدانەوەی خەونی شەڕ بەگوێرەی دانیالی نەبی
لە لێکدانەوەکانی تایبەت بە دانیالی نەبی، شەڕ لە خەودا بە زۆری دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندی نێوان کەسەکان. ئەگەر کەسێک لەگەڵ کەسێکی ئاشنادا بەشەڕ هەڵبێت، لەوانەیە نیشانەی دڵئێشان یان بە پێچەوانەوە، نزیکبوونەوەیان بێت. بەڵام ئەگەر شەڕەکە لەگەڵ کەسێکی نامۆدا بێت، زۆرتر ئاماژەیە بۆ دڵەڕاوکێ و نیگەرانی تاکەکەسی. بەگشتی دانیالی نەبی ئەم خەونە وەکوو هوشدارێک دەزانێت بۆ وردبوونەوەی زیاتر لە هەڵسوکەوت و پەیوەندییەکاندا.
No Comment! Be the first one.