باران هێمای ڕەحمەت و نیعمەت و پاکی و نوێبوونەوەی ژیانە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بینینی لە خەودا زۆرجار مانای ئەرێنی هەیە. بینینی باران لە خەودا بە کراوەیی، ئارامی، بەدیهاتنی ئارەزووەکان یان سەرەتای ڕۆژانی خۆش لێکدەدرێتەوە، بەڵام مانای وردی پەیوەستە بە وردەکارییەکانی خەونەکەوە.
بارانی بەخوڕ، بارانێکی سووک، تەڕبوون لە باراندا، دوعا و نزا لە ژێر باران، بارینی باران لە ماڵەوە یان لافاوی لەگەڵدا بێت، هەریەکەیان لێکدانەوەیەکی جیاوازیان هەیە.
باران لە خەودا نیشانەی چییه؟
لە زۆربەی لێکدانەوەکاندا باران لە خەودا نیشانەی ڕەحمەت و نیعمەت و ڕزق و ڕۆزی و ئاشتی و گۆڕانکاری ئەرێنییە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە بەزۆری بنەمای بینینی باران بە خەونێکی باش دادەنرێت؛ بەڵام لێکدانەوەی کۆتایی پەیوەستە بە جۆری باران و ئەو ڕووداوانەی کە لە خەونەکەدا ڕوودەدەن.
بەگشتی ئەم خەونە لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا لێکدانەوەیەکی ئەرێنی هەیە:
- بارانێکی ئارام و نەرم کە ئارامی دەهێنێت.
- بارینی ڕوون و شەفاف.
- تەڕبوون بەهۆی بارانەوە بەبێ ئەوەی هەست بە ترس و ناڕەحەتی بکەیت.
- باران بارین دوای وشکەساڵی یان کەشوهەوای گەرم.
لە لایەکی ترەوە ئەگەر بارانەکە زیان، ترس، یان وێرانکاری لێکەوتەوە، لەوانەیە خەونەکە ئاگادارکردنەوە بێت. بۆ نموونە لافاو، بارانی قوڕاوی، یان بارانێک کە دەبێتە هۆی ماڵ وێرانی هەندێک جار هێمای کێشە، فشاری دەروونی، یان ڕووداوی پێشبینینەکراون.
لێکدانەوەی خەونی بارانی بەخۆڕ
ئەگەر بارانێکی بەخوڕ ببینیت کە زیان بە کەس ناگەیەنێت ئەوە نیشانەی ڕزق و زۆری و بەدیهێنانی دوعاکان و هاتنی خێر و نیعمەتەکانە. بەڵام ئەگەر چڕی بارانەکە تا ئاستێک بوو کە ببێتە هۆی ترس یان وێرانکاری، ئەوە ئاماژەیە بۆ نیگەرانی یان بارودۆخی سەختی ژیان. ئەو هەستەی کەوا لە کاتی بینینی خەونەکەدا هەتە، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە لێکدانەوەکانیدا.
هەروەها بخوێنەوە: بینینی ئاو لە خەودا
لێکدانەوەی خەونی بارانێکی ڕوون و خاوێن
بارانێکی ڕوون و خاوێن یەکێکە لە باشترین حاڵەتەکانی بینینی ئەم خەونە. خەونێکی لەو شێوەیە بە لابردنی خەمەکان و هاتنی مژدە و کراوەیی لە کار و ئارامی دەروونیدا لێکدەدرێتەوە. ئەگەر لەم خەونەدا بۆ بارانەکە هەستت بە چێژ کرد ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە ئارەزوویەک کە ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی بوویت بەدی دێت.
لێکدانەوەی خەونی بارانێکی پیس و قوڕاوی
بە پێچەوانەی بارانبارینی ڕوون، بارانبارینی قوڕاوی لێکدانەوەیەکی زۆر ئەرێنی نییە. ئەم خەونە ئاماژەیە بۆ ناڕەحەتی، تێنەگەیشتن، کێشەی دارایی، یان تێکەڵبوون لەگەڵ کەسانی کێشەدار.
بێگومان ئەگەر دوای باران بارین کەشوهەوا ساف ببێتەوە یان ئاوە قوڕاویەکە نەمێنێت، ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم کێشانە کاتین و بەم نزیکانە چارەسەر دەکرێن.
لێکدانەوەی خەونی بوون لە ژێر باراندا
ئەگەر خۆتت لە ژێر باراندا ببینی و هەستێکی باشت هەبوو، ئەوە هێمای ئارامی و هاتنی ڕەحمەتی ئیلاهییە. بەڵام ئەگەر هەستت بە ساردی یان ناڕەحەتی کرد لە ژێر باراندا، ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لە ژیانی ڕاستەقینەدا ڕووبەڕووی کێشە دەبیتەوە کە پێویستی بە کات و سەبرێکی زیاترە بۆ چارەسەرکردن.
لێکدانەوەی خەونی بارینی باران لەسەر بنمیچ
بارینی باران لەسەر بنمیچی ماڵەکە پەیوەندی بە ڕووداوەکانی پەیوەست بە ژیانی خێزانی و تاکە کەسییەوە هەیە. ئەگەر بارانەکە ئارام بێت و زیان بە ماڵەکە نەگەیەنێت ئەوە نیشانەی خێر و نیعمەتە بۆ ئەندامانی خێزان.
بەڵام ئەگەر لە بنمیچەکەوە دزە بکات یان تێکبچێت، ئەوە هۆشدارییەکە سەبارەت بە ناکۆکی خێزانی یان کێشەکان کە پێویستە بە زووترین کات هەنگاو بنێیت بۆ چارەسەرکردنیان.
لێکدانەوەی خەونی بینینی لافاوێک کە بەهۆی بارانەوە دروست بووە
ئەگەر بارانەکە ئەوەندە زۆر بوو کە بووە هۆی دروستبوونی لافاو، لێکدانەوەی خەونەکەی بەندە بە ڕادەی زیانەکانییەوە. لافاوێک کە دەبێتە هۆی وێرانکاری، هێمای ڕووداوە لەناکاوەکانە کە کاریگەری لەسەر ژیانت دەبێت. بەڵام ئەگەر لافاوەکە بێ زیان بوو یان بتوانیت لێی ڕزگارت بێت ئەوە نیشانەی جێهێشتنی کێشەکانتە.
لێکدانەوەی خەونی بینینی باران لەلایەن ئیبن سیرینەوە
ئیبن سیرین لە زۆربەی حاڵەتەکاندا باران بە نیشانەی ڕەحمەتی خودا و ڕزقی حەڵاڵ و نیعمەت دەزانێت. بەڕای ئەو ئەگەر باران بێ زیان ببارێت نیشانەی چارەسەرکردنی سەختییەکان و زیادبوونی نیعمەتەکانە.
هەروەها بخوێنەوە: بینینی دەریا لە خەودا نیشانەی چییه
هاوکات بارانبارین بەشێوەیەکی نائاسایی و لەگەڵ زیاندا بە فیتنە یان نەخۆشی لێکدەدرێتەوە و ئەگەری زۆرە کاریگەری لەسەر خەڵکی ناوچەیەک یان خێزانێک هەبێت.
لێکدانەوەی خەونی بینی باران لەلایەن پێغەمبەری دانیالەوە
لە ڕوانگەی پێغەمبەری دانیالەوە، بارانێک کە ئاوەدانی بۆ خاکەکە بهێنێت، نیشانەی چاکە و زۆری نیعمەت و ڕەحمەتی ئیلاهییە. ئەگەر خەونبینەکە ببینێت باران بەسەر زەوییە وشکەکاندا دەبارێت و ژیانیان پێدەبەخشێت، ئەوە پەیوەندی بە خۆشگوزەرانی کاروبارەکانەوە هەیە.
لێکدانەوەی خەونی باران لەلایەن پێغەمبەری یوسفەوە
لە ڕوانگەی پێغەمبەری یوسفەوە باران لە خەودا هێمای ڕەحمەت و زیادبوونی ڕزق و هاتنی هەواڵی خۆشە. ئەگەر مرۆڤ لە خەودا بارانێکی پاک و هێمن ببینێت ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە نیگەرانییەکانی وردە وردە چارەسەر دەبن و بارودۆخی ژیانی باشتر دەبێت.
بێگومان ئەگەر باران بگۆڕێت بۆ لافاو لێکدانەوەکە ئەوەیە لە ژیاندا، ئاستەنگ و کێشە دروست دەبێت کە پێویستیان بە سەبر هەیە.
No Comment! Be the first one.