هەندێک لە خەونەکان تەنانەت دوای بەئاگابوونەوەش لە مێشکدا دەمێننەوە و زۆربەی خەڵک بەدوای دۆزینەوەی مانا و هۆکاری بینینی ئەو خەونانەدا دەگەڕێن. جلوبەرگ لە خەودا بەزۆری نیشانەی کەسایەتی و ناوبانگ و گۆڕانی ژیان و هەندێکجار بە مانای ماڵی دونیاییە. بە کورتی و بە ڕوونی باسی بکەین، بینینی جلوبەرگی نوێ لە خەودا زیاتر نیشانەی گۆڕانی ژیانە، بەتایبەت بە مانای دەستپێکی نوێ و هەواڵی نوێیە.
جلوبەرگی پاک بەزۆری ئاماژەیە بۆ ئارامی و باشتربوونی بارودۆخەکان. لە لایەکی ترەوە جلوبەرگی پیس و کۆن ئاماژەیە بۆ بارودۆخی خراپ یان جیاوازی لە پەیوەندییەکانی ژیاندا. لە درێژەدا مانای وردی ئەم خەونە ڕوون دەکەینەوە بەپێی ئەو جۆرە بارودۆخانەی کە بەزۆری ڕوودەدەن.
ئایا خەونی جلوبەرگ نیشانەی باشە یان خراپ؟
بە گشتی ناتوانرێت بگوترێ بینینی جلوبەرگ لە خەودا هەمیشە باشە یان هەمیشە خراپە. لێکدانەوەکەی زیاتر پەیوەستە بەو دۆخەی کە لە خەودا دەبینرێت.
ئەگەر جلوبەرگەکان تازە و خاوێن بن ئەوە بە نیشانەیەکی باش دادەنرێت. ئەم خەونە زیاتر ئاماژەیە بۆ هەواڵی نوێ، باشتربوونی بارودۆخ، گۆڕانکاری ئەرێنی، ئارامی دەروونی، یان دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە ژیاندا.
لە لایەکی ترەوە ئەگەر جلەکان دڕاو یان پیس بوون، لێکدانەوەکەی زیاتر پەیوەندی بە سەرهەڵدانی نیگەرانی یان کێشەوە هەیە. هەروەها لەدەستدانی جلوبەرگ نیشانەی سەرلێشێواوییە لە زۆرێک لە لێکدانەوەکاندا.
بۆیە بینینی خەون بە جلوبەرگەوە کاتێک باشە کەوا ڕێکوپێک پاک و خاوێنە. بەڵام کاتێک جلەکان پیس بوون یان دڕاون، ئەوە نیشانەیەکی زۆر باش نییە.
جلوبەرگی مردوو
بینینی جل و بەرگی کەسێک کە کۆچی دوایی کردووە، لەبەر ئەوەیە کە یادەوەری یان بابەتی تەواونەکراوی ئەو کەسەت هەیە. ئەگەر جلوبەرگەکان مردوو لە خەودا پاک و خاوێن و ڕێک و پێک بن، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە مردووەکە گەیشتووەتە ئارامی لە ژیانی دوای مردندا. بەڵام ئەگەر پیس بوون نیشانەی ناڕەحەتی ئەوە.
هەروەها ئەگەر جلوبەرگی پاک و خاوێنت پێ بدات ئەوە مانای وایە کە شتی باشت بەسەردا دێت و ئەگەر جلوبەرگی کۆنت پێ بدات ئەوا کێشەیەک یان ناڕەحەتییەکت بۆ دروست دەبێت.
جلوبەرگی کۆن
جلوبەرگی کۆن لە خەودا زیاتر ئاماژە بە ڕابردوو دەکات. ئەم خەونە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە زۆر بیر لە بابەتێکی کۆن دەکەیتەوە، وەک پەیوەندییەکی ڕابردوو یان یادەوەرییەکی کۆن.
جلی سپی
لە لێکدانەوەی خەونەکاندا بەزۆری جلوبەرگی سپی نیشانەیەکی باشە. زۆربەی لێکدانەوەکان دەیبەستنەوە بە ئارامی و نیەت پاکی، یان تەنانەت مژدەی خۆش.
جلی ڕەش
جلوبەرگی ڕەش هەمیشە مانای نەرێنی نییە. ئەگەر لەبەرکردنی جلوبەرگی ڕەش بۆ تۆ ئاساییە کاتێک بەئاگا دەبیت، لەوانەیە تەنها ڕەنگدانەوەی دەروون و خووەکانی ڕۆژانەت بێت. بەڵام لە زۆر لێکدانەوەدا جلوبەرگی ڕەش دەتوانێت نیشانەی کێشە گەورەکانی ژیان بێت.
جلی بووکێنی
بینینی جلی بووکێنی لە خەودا زیاتر بە واتای سەرەتایەکی نوێ و ڕووداوێکی گرنگە لە ژیاندا. بۆ هەندێک کەس ئەم خەونە نیشانەی مژدە یان چوونە ناو قۆناغێکی نوێی ژیانە.
ئەگەر جلی بووکێنی جوان و ڕێک و پێک بێت، لێکدانەوەکەی زۆر ئەرێنی و باشە. بەڵام ئەگەر دڕاو یان شپرزە بوو، بە مانای ئەگەری شکست لە بڕیارە نوێیەکاندا دێت.
سووتانی جلوبەرگ
ئەگەر لە خەودا بینیت جلەکانت دەسوتێت ئەوە مانای وایە کە ژیانت خەریکە دەگۆڕێت. هەندێک جار ئەم خەونە دەبینرێت چونکە مرۆڤ لەکاتی بەئاگابووندا لە بابەتێک بێزار دەبێت و دەیەوێت لە مێشکیدا کۆتایی پێبهێنێت.
دڕاندنی جلوبەرگ
دڕاندنی جلوبەرگ زۆرجار پەیوەندی بە پەیوەندییەکان و سامانەوە هەیە. کاتێک لە خەودا دەبینیت جل و بەرگ دەدڕێنی، مانای وایە پەیوەندی سۆزداری یان سامانەکەت تووشی کێشە دەبێت. ئەگەر جلوبەرگی کەسێک بدڕێنی، لێی جیادەبیتەوە یان ناکۆکی دارایی لەگەڵی دروست دەبێت.
لێکدانەوەی خەونی جلوبەرگ لە بە پێی یوسفی پێغەمبەر
لە لێکدانەوەکاندا کە دەگەڕێندرێنەوە بۆ یوسفی پێغەبەر، جلوبەرگ زیاتر ئاماژە بەو ناوبانگ و پێگەیە دەکات کە مرۆڤ لەنێو ئەوانی تردا هەیەتی. لە ئەنجامدا بینینی جلوبەرگی نوێ و خاوێن بە نیشانەی سوود یان گۆڕانکاری باش دادەنرێت.
هەروەها بخوێنەوە: پێڵاو لە خەودا مانای چییه
ئەگەر کەسێک لە خەودا بینی کە جلوبەرگەکانی ڕێک و پێک و شیاون، مانای بەدەستهێنان یان پاراستنی ناوبانگەکەی لەناو خەڵکدا و بە پێچەوانەوە جلوبەرگی کۆن بە واتای لەدەستدانی دێت.
لێکدانەوەی خەونی جلوبەرگ لە بە پێی دانیالی پێغەمبەر
لەو ڕیوایەتانەی کە دەگەڕێندرێنەوە بۆ دانیالی پێغەمبەر، لێکدانەوەی جلوبەرگ تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بەو جۆرە و ڕەنگ و بارودۆخەی کە لە خەودا دەبینرێت. بە گشتی جلوبەرگی پاک و باش نیشانەی چاکە و گەیشتن بە پێگەیەکی باشترە. بەڵام ئەگەر جلوبەرگەکان کۆن و پیس بوون بە دڵتەنگی و سەختی لێکدەدرێتەوە.
No Comment! Be the first one.