چاویارنیوز – پەرلەمانتارێک ئاشکرای دەکات کە داهاتە ناوخۆییەکانی باج و سووتەمەنی و پڕۆژەی ڕووناکی ناچێتەوە گەنجینەی حکومەت بۆیە دەڵێن کەمی کردووە:
کاوە شێخ عەلی،ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو،چەند زانیارییەکی مەترسیدار و شۆککەر لە بارەی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و شەفافییەتی داهاتەکان بڵاو دەکاتەوە و ڕای دەگەیەنێت کە “بەشێکی زۆری داهات ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.”
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوە دەکات کە وەزارەتی دارایی ئاگاداری هەموو داهاتەکان نییە بە گوتەی ناوبراو، وەزارەتەکە تەنها ئاگاداری داهاتی “گومرگە فەرمییەکانە” و هیچ زانیارییەکی لەسەر داهاتی بازگەکان، دەروازە نا فەرمییەکان و قاچاخچێتی نییە و تەنانەت وەزارەتەکە دەڵێت: “ئەو داهاتانە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.”
کاوە شێخ عەلی پەنجە دەخاتە سەر چەند سەرچاوەیەکی گەورەی داهات کە ناچنە ناو خەزێنەی گشتییەوە، لەوانە:
١. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: داهاتی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکە ناچێتە ناو لیستی داهاتەکانی وەزارەتی دارایی.
٢. وەزارەتی ناوخۆ: داهاتە زەبەلاحەکانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ ناگەڕێنەوە بۆ وەزارەتی دارایی.
٣. پڕۆژەی ڕوناکی: داهاتی ئەم پڕۆژەیە بە نادیاری ماوەتەوە و وەزارەتی دارایی ئاگاداری نییە.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکگرتوو بەراوردێکی ژمارەیی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٥ دەکات و دەڵێت: “لەو ماوەیەدا خەرجییەکان زیادیان کردووە، بەڵام داهاتەکان کەمیان کردووە.”
بە گوێرەی ئامارەکان:
داهاتی وەزارەتەکان لە ساڵی ٢٠٢٥ بەراورد بە ٢٠٢٢ بە ڕێژەی نیوە کەمی کردووە (نزیکەی ١.٢ ترلیۆن دینار دابەزیوە).
داهاتی باج لە نێوان ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ بە بڕی ٢٥٠ ملیار دینار کەمی کردووە.
داهاتی گومرگ لە هەمان ماوەدا ٥٥٠ ملیار دینار کەمی کردووە.
لە کۆتایی زانیارییەکانیدا،کاوە شێخ عەلی ئاماژە بەوە دەکات کە خەرجی وەبەرهێنانی چوار ساڵ (٢٠٢٠-٢٠٢٣) یەکسانە بە خەرجی تەنها ساڵی ٢٠٢٥،لە کاتێکدا زۆربەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان ڕاگیراون یان پەکخران.
ئەو پەرلەمانتارە دەسەڵاتداران و کۆمپانیاکانی هەردوو زۆن تۆمەتبار دەکات بەوەی ئەو کەمە پڕۆژەیەی کە ماوە، بە شێوەی “تاک سەرچاوە”و بەبێ کێبڕکێ دراون بەو کۆمپانیایانەی کە دەسەڵاتدارانیان لە پشتە.
داهاتە ناوخۆییەکانی باج و سووتەمەنی و پڕۆژەی ڕووناکی ناچێتەوە گەنجینەی حکومەت بۆیە دەڵێن کەمی کردووە
چاویارنیوز – پەرلەمانتارێک ئاشکرای دەکات کە داهاتە ناوخۆییەکانی باج و سووتەمەنی و پڕۆژەی ڕووناکی ناچێتەوە گەنجینەی حکومەت بۆیە دەڵێن کەمی کردووە: کاوە شێخ عەلی،ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە...
No Comment! Be the first one.