چاویارنیوز – ناكۆكییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كورسدتان “قوڵتر بوه‌ته‌وه”، له كاتێكدا پارتی پێشنیازی نوێی كردوه به‌ڵام یه‌كێتی ره‌تی ده‌كاته‌وه و داوای هاوبه‌شی ره‌ها و ده‌سه‌ڵاتی هاوشێوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی سەرچاوەی ئاگادار، پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیازی كردوه كه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی ده‌یه‌م نزیكه‌ی 45%ی پۆسته‌كان بداته یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، هاوكات 5%ی پۆسته‌كانی دیكه كه له نێوانیان ده‌مێنێت بدرێته پێكهاته ئاینییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان،هه‌روه‌ها 45%ی پۆسته‌كانی دیكه‌ش بۆ پارتی خۆی بێت و 5%ی پۆسته‌كانی دیكه‌ش بدرێته حزبه بچوكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه به‌شداری كابینه‌كه ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی پێشنیازه‌كه‌ی پارتی، ئه‌و حزبه داوای كردووه به‌ركه‌وته‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له كابینه‌ی نوێ‌دا 45%ی پۆسته‌كان بێت “به‌تامی 50 به 50″، به‌ڵام یه‌كێتی داوای كردوه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی حكومه‌ت كه‌م بكرێته‌وه،هه‌روه‌ها پێشنیازی كردوه كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن،ئه‌وه جگه له وه‌ی پێویسته ده‌سه‌ڵاتی ره‌های هه‌بێت له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا.
به گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، یه‌كێتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كابینه‌ی داهاتودا پێبدرێت،ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی پێنه‌درێت ئه‌وا داوا ده‌كات جێگری وه‌زیری ناوخۆ كه له پشكی یه‌كێتی ده‌بێت هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی و كارگێڕی وه‌زیری ناوخۆی هه‌بێت.
به گوێره‌ی به‌دواداچونه‌كانی خه‌ندان،كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێستا ته‌نها له‌به‌رده‌م گرێ كوێرهیهكدا نیه به‌ڵكو “توشی چه‌ندین گرێ كوێره بوه ئه‌وه‌ش پێده‌چێت وابكات پێكهێنانی كابینه‌كه نزیكه‌ی مه‌حاڵ بێت ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان ته‌نازول بۆ یه‌كدی نه‌كه‌ن”.
“یه‌كێتی ده‌ڵێت قبوڵ ناكات كه ڤیتۆ له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك و كاندیدێكی حزبه‌كه دابنرێت كاتێك كاندیدی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پۆستێك له كابینه‌ی نوێ وه‌ربگرێت”، جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه كه “یه‌كێتی پێویستی به ره‌زامه‌ندی پارتی نیه بۆ دانانی وه‌زیر و كاندیده‌كانی دیكه له حكومه‌ت”.
هه‌روه‌ها یه‌كێتی داوای كردوه كه “سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی له په‌رله‌مان پێكه‌وه ده‌نگیان پێبدرێت و به جۆرێك بێت كه ئه‌گه‌ر جێگر ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه ئه‌وا حكومه‌ت به ده‌ست له‌كار كێشاوه هه‌ژمار بكرێت”.
په‌یوه‌ست به بونی ده‌سه‌ڵات له دۆسیه هه‌ستیاره‌كاندا، یه‌كێتی ده‌ڵێت، “ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی 50%ی هه‌مو دۆسیه‌كانی وه‌ك نه‌وت و دارایی هه‌بێت”،به واتایه‌كی دیكه ئێستا به فیعلی داوای نیوه هه‌مو شتێك ده‌كات،نه‌ك هاوبه‌شی هاوشێوه‌ی كابینه‌كانی دیكه،به‌ڵام پارتی ره‌تی ده‌كاته‌وه،ئه‌وه‌ش ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردو حزبی قوڵتر كردوه‌ته‌وه.
ناكۆكی سەرەکیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر چۆنیەتی دابەش کردن دەسەڵات،پۆستە باڵاکانی حکومەت و بەڕێوە بردنی کەرکوکە کێشەکان بەردەوام بونه‌ته هۆی دروست بوونی گرژیی و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ.
پارتی پێداگیرە لەسەر ئەوەی پۆستە باڵاکان بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن (ژمارەی کورسییەکان) دابەش بکرێن،لە بەرامبەردا، یەکێتی داوای هاوبەشیی راستەقینە و دابەش کردنی یەکسان دەکات لە هەمو بڕیارە سیاسی و ئیدارییەکاندا.
یەکێتی داوای کەم کردنەوەی دەسەڵاتە ناوەندییەکان دەکات و دەیەوێت ناوچە جیاوازەکان بودجە و دەسەڵاتی زیاتریان هەبێت، پارتیش پێی باشە سیستەمی حکومڕانی بە شێوەیەکی یەکگرتوتر بەڕێوە بچێت.
No Comment! Be the first one.