چاویارنیوز – پارتی، یەکێتی، نەوەی نوێ، هەڵوێست، یەکگرتوو، کۆمەڵ لەو لایەنە کوردستانیانەی پەرلەمانی ئێستای عێراقن و زۆرترین ژمارەی ئەو نوێنەرانە سەر بە پارتین. سەرەڕای ئەم دۆخە، ئێمە شاهیدی ئامادەبوونێکی لاواز و پەراوێزخراوی نوێنەرانی کوردین، نوێنەرانێ کە هەرگیز داکۆکییان لە مافی خەڵک نەکردووە و هەوڵێکی کەمیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان داوە.
دوای تێپەڕینی 21 ساڵ بەسەر پێکهێنانی پەرلەمانی نوێی عێراق دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام، ئامادەبوون و چالاکییەکانی نوێنەرانی کورد ڕووبەڕووی لاوازبوونێکی بێ وێنە بوونەتەوە. بەشێکی زۆری ئەم دۆخە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی متمانەی لایەنە سیاسییە کوردییەکان بەتایبەت پارتی.
لەگەڵ پێکهێنانی خولی یەکەمی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2005، نوێنەرانی کورد چالاکی و ئەدایەکی زۆر باشتریان هەبوو. کەسانی دیار لە هەرێمی کوردستانەوە چوونە ناو پەرلەمان و توانای دانوستانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە و تەنانەت نواندنی هێز لەسەر پرسە جۆراوجۆرەکانیان هەبوو.
ئێستا سەرەڕای بوونی ژمارەیێکی بەرچاو نوێنەری کورد لە پەرلەمانی عێراق، لاوازی و ناکارامەیی نوێنەران زۆر دیارە. ئەو کەسانە ئەندامی لایەنە سیاسییەکانن، بەتایبەتی پارتی کە مۆڵەتی دانوستان و قسەکردنیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان پێنەدراوە و تەنانەت ناتوانن بچنە ناو ئەو فایلانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا جێی مشتومڕن.
لاوازی بەرچاوی نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی عێراق بووەتە هۆی بێمتمانەیی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە هەڵبژاردن و تەنانەت بە دەسەڵات و کاریگەریی پەرلەمانی عێراق.
هەرچەندە نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق ئەندامی کۆمسیۆنە جیاجیاکانن، بەڵام کەمی شارەزایی ئەوان وایکردووە کە میدیاکان و جەماوەر شاهیدی لاوازی ئاشکرا و ڕوو لە زیادبوونیان بن.
خەڵکی هەرێمی کوردستان پێیان وایە نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق بۆ کاروباری حزبی و بەرژەوەندی کەسی ڕەوانەی بەغدا کراون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لایەنە عێراقییەکان کەسانی تایبەتمەند و بەتوانایان بەکارهێناوە بۆ نوێنەرایەتیکردنی پەرلەمان. ئەم دۆخە وای لێکردووین کە شاهیدی دابەزینێکی ئاشکرای ڕۆڵ و کاریگەریی حیزب و لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە پەرلەمان بین.
پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا لەوپەڕی لاوازی و خەمساردی
لاوازی بەرچاوی نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی عێراق بووەتە هۆی بێمتمانەیی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە هەڵبژاردن و تەنانەت بە دەسەڵات و کاریگەریی پەرلەمانی عێراق.
No Comment! Be the first one.