چاویارنیوز _ یەکێتی و پارتی، تادێت نێوانیان خراپتر دەبێت و لەیەکتر دووردەکەونەوە، پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمیش هەر وەک خۆی ماوەتەوە و یەکێتی رژدە لەسەر داواکارییەکانی.
یەکێتی پێداگریی لەسەر ئەوە دەکات پێویستە پۆستەکانی حکومەت بە پلە باڵاکانیشەوە بکرێت بە (پەنجا بە پەنجا) و یەکێک لە پۆستەکانی سەرۆکی هەرێم یان حکومەت بۆ ئەوان بێت.
یەکێتی رایگەیانووە، ئەوان ناچنە حکومەتێکەوە کە واهەیت بکەن شەریکی راستەقینەنین، هەروەها ناچینە حکومەتێکەوە کە واهەست بکەین دۆڕاوی ناو حکومەتەکەین.
میدیای هەردوولا تا ئێستا بەرامبەر یەکتر پەیامیان توندە، ئەگەرچی میدیای یەکێتی لەسەرداوای سەرۆکی حزبەکە بۆ ماوەیەک وتاریان دژی پارتی راگرت، بەڵام میدیای پارتی لەسەر داوای باڵێکی ناو حزبەکە هێرشەکانیان رانەگرتووە و بەردەوامن لە دژایەتیی یەکێتی شاری سلێمانی و هاووڵاتیانەکەیی .
نێوەندگیرییەکانیش ناتوانێت ناکۆکییە ناوخۆییەکەی پارتی لەسەر پۆستەکان چارەسەربکات، چونکە پۆستی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم، بەپێی دابەشکاریی ناوخۆیی پارتییە و باڵانسەکەی پارتی لە دۆخێکی خراپدایە.
پرسی هاوپەیمانیی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ، یارییەکەی تەواو گۆڕیوە، یەکێتی رێککەوتنی لەگەڵ ئیمزا دەکات و بە بەشێک لەحکومەتی نوێی دەزانێت، بۆیە پارتی نایەوێت پێشوازیی لەو رێککەوتنە بکات. یەکێتیش دەڵێت 39 کورسیمان هەیە و ئێمە ئازادین چۆن مامەڵە دەکەین و لەگەڵ کێ دەیکەین.
بەپێی زانیارییەکان، تائێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو حزبە لەئارادا نییە.
بافڵ تاڵەبانی: نیوەی حکومەتمان دەوێت
هێشتا پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم لە تاریکیدایە، پارتی چاوەڕێی ئەوەدەکات یەکێتی داواکانی کەم بکاتەوە و یەکێتیش پێداگرە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەت وەک یەک.
No Comment! Be the first one.