چاویارنیوز _ “مارتین زوبیمەندی” زۆر هیوادارە کە ئارسناڵ سەرباری فشارە زۆرەکانی ڕکابەرییەکانی ئەم وەرزەی ئێستا، نازناوی پریمەرلیگ بباتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە تیپەکەی تەنها دەبێت سەرنجی لەسەر ئاستی خۆی بێت.
سبەی دووشەممە ئارسناڵ ڕووبەڕووی بێرنلی دەبێتەوە و دەزانێت سەرکەوتنێک دەتوانێت فشارێکی زۆر بخاتە سەر مان سیتی، بەجۆرێک ئەگەر تیپەکەی پیپ گواردیۆلا لە یاری داهاتوودا خاڵێک لەدەست بدات، جامی پاڵەوانێتییەکە دەدرێتە ئارسناڵ. لەم حاڵەتەدا ئارسناڵ دوای 22 ساڵ چاوەڕوانی جارێکی تر تامی پاڵەوانێتی پریمەرلیگ دەکات.
زوبیمەندی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی ڕایگەیاند، یاریزانانی ئارسناڵ تەنها سەیری خۆیان دەکەن و نایانەوێت خۆیان بخەنە ناو ئەنجامی ڕکابەرەکانیانەوە. ئەو پێی وایە کە تیمەکە سەرەتا دەبێت کاری خۆی بە باشی ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بتوانێت هەر سەرکەوتنێک بەدەست بهێنێت. یاریزانە ئیسپانییەکە هەروەها ئاماژەی بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە بوداپێست کرد و ڕایگەیاند، وەرزی ئارسناڵ هێشتا نەگەیشتووەتە لووتکە، بەڵام لە لێواری دەستکەوتێکی گەورەدایە.
ناوبراو دووپاتیشی کردەوە، ئەگەر ئارسناڵ بتوانێت نازناوەکە بەدەستبهێنێت، ئەوە دەبێتە ساتێکی مێژوویی بۆ هاندەران و ڕەنگە جارێکی دیکە لەندەن سوور بکاتەوە. زوبیمەندی هەروەها ئاماژەی بەو فشارە دەروونییە کرد کە لە ماوەی سێ وەرزی ڕابردوودا بەر هاندەران و یاریزانان کەوتووە بەهۆی بەدەستهێنانی پلەی دووەمی یەک لە دوای یەک و وتیشی ئەم وەرزە دەرفەتێکە بۆ قەرەبووکردنەوەی هەستی ئەو شکستە.
No Comment! Be the first one.