چاویارنیوز _ یانەی نۆتینگهام فۆڕێست بۆ ڕاکشانی ئیگۆر تیاگۆ هێرشبەری بەڕازیلی و یاریزانی برێنتفۆرد ئۆفەرێکی ٧٠ ملیۆن پاوندی پێشکەش کردووە؛ ئۆفەرێک کە دەکرێت یەکێک بێت لە گرنگترین گواستنەوەکانی کۆتا ڕۆژەکانی پەنجەرەی هاوینەی پرێمەرلیگ.
ڕودی گالێتی، ڕۆژنامەنووسی ناسراوی گواستنەوەی یاریزانان، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە فۆڕێست بە فەرمی ئەم ئۆفەرەی پێشکەش بە برێنتفۆرد کردووە و بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی ئارەزووی یانەکان بۆ تیاگۆ، ئەگەری ڕۆشتنی هێرشبەرەکە لە ڕۆژانی کۆتایی بازاڕدا هێشتا نادیارە.
بەڵام دۆخەکە بۆ نۆتینگام ئەوەندە سادە نییە. تیاگۆ لەم دواییانەدا گرێبەستێکی نوێی درێژخایەنی لەگەڵ برێنتفۆرد واژۆکرد، کە تا هاوینی ٢٠٣١ کارا دەبێت و بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ماوەی یەک ساڵ لەخۆدەگرێت. یانە لەندەنییەکە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا جەختی لەوە کردبووەوە کە ئارەزووی فرۆشتنی ئەو یاریزانەیان نییە.
هێرشبەرە بەڕازیلییە تەمەن 25 ساڵەکە لە وەرزی 2025/26 22 گۆڵی لە پریمەرلیگ تۆمارکردووە و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 25 گۆڵی تۆمارکردووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە هێرشبەرە مەترسیدارەکانی خولەکە. هەروەها ئاستە بەرزەکانی وایکردووە کە بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل بکات و جێگەی خۆی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی لە مۆندیالدا مسۆگەر بکات.
ئێستا یانەی نۆتینگام فۆڕێست هەوڵدەدات مێشکی برێنتفۆرد بجوڵێنێت بە 70 ملیۆن پاوەند. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی گرێبەستە درێژخایەنەکەی تیاگۆ و هەڵوێستی پێشووی یانەکە، دەبێ بزانین ئایا ئەوە بەس دەبێت بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان.
ئەگەر گواستنەوەکە تەواو بێت، ئەوا تیاگۆ دەتوانێت ببێتە یەکێک لە گرانترین گرێبەستەکانی مێژووی نۆتینگام فۆڕێست، بەڵام بۆ ئێستاش برێنتفۆرد هێشتا بەختی بەهێزی هەیە بۆ ئەوەی دەست بەسەر ئەستێرە بەڕازیلییەکەیدا بگرێت.
No Comment! Be the first one.