چاویارنیوز – “فێرلاند مێندی” پاش 21 پێکان و 700 ڕۆژ دوورکەوتنەوە بیر لە ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ دەکاتەوە.
بەرگریکاری چەپی فەرەنسی یانەی ڕیال مەدرید لە لێواری بڕیارێکی گەورەدایە، ئەویش ماڵئاوایی پێشوەختە لە جیهانی تۆپی پێیە، بەهۆی پێکانێکی سەخت و قەرەبوو نەکراوەوە.
ئەم هەواڵە شۆکهێنەوە کاتێ بڵاوبووتەوە کە تەنها چەند ڕۆژێک لەمەوپێش مێندی دوای تەنها 15خولەک یاریگای جێهێشت لە کاتی بردنەوەی یانەی ئیسپانیۆل بە ئەنجامی 2-0. بەڵام بە پێچەوانەی ئەو هەواڵە کەوا باس لەوە دەکەن کە برینەکەی زۆر قورس نییە و بەس چەند مانگێک پشووی پێویستە، دەزگای میدیایی ئیسپانی کادیناسەر ئاشکرای کردووە کە سەختی پێکانەکە زۆر زیاتر لەو شتەیە کەوا بیری لێ دەکرێتەوە و ساڵێک دوورکەوتنەوە لە جیهانی تۆپی پێ مەترسییەکی جددی لەسەر داهاتووی پڕۆفشناڵی دروست دەکات.
پشکنینی زیاتر دەرکەوتووە کە یەکێک لە ڕیشاڵەکانی مێندی بە تەواوی لە ئێسک جیابووەتەوە. برینێکی سەختی لەو شێوەیە نەک هەر پێویستی بە زیاتر لە 12 مانگ لە چاکسازی دەبێت، بەڵکو تەنها دەتوانرێت بە نەشتەرگەرییەکی زۆر ئاڵۆز چارەسەر بکرێت.
ئەم کارەساتە دوایین کارەساتە لە زنجیرە ڕووداوێکی حەوت ساڵەدا کە وایکردووە مێندی ببێتە یەکێک لە بەرگریکارە ناسکەکانی ئەوروپا. لەو کاتەوەی لە ساڵی 2019 پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کردووە، لانیکەم تووشی 21 پێکان بووە و زیاتر لە 700 ڕۆژ واتە نزیکەی دوو ساڵی تەواو لە ژووری جلگۆڕین و ژووری پزیشکیدا بەسەر بردووە.
لەم وەرزەدا ماندوێتی ناوبراو گەیشتووەتە لووتکە. مێندی کە تەنها 9 یاری ئەنجام داوە و 448 خولەکی لە یاریگادا بەسەر بردووە، لەم وەرزەدا تووشی 5 پێکانی جیاواز بووە، دوا پێکان و جددیترینیان کۆتایییەکی تاڵی بە سەردەمی گەشەسەندنی هێنا.
No Comment! Be the first one.