چاویارنیوز _ لە کاتێکدا یانەی ڕیال مەدرید بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بە یاریزانی بەئەزموون و هەمەلایەنە، جارێکی دیکە ناوی “بێرناردۆ سیلڤا” لە دەوروبەری سانتیاگۆ بێرنابیۆدا دەبیسترێت.
بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی پورتوگالی مانچستەر سیتی، لەم ساڵانەی دواییدا سەلماندوویەتی کە سەرەڕای یاریزانێکی کوالیتی بەرز، دەتوانێت یاریزانێکی سەرەکی بێت بۆ سەرکەوتنی هەر تیپێک. ڕۆژنامەی ئەیس لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە شەش تایبەتمەندی گرنگی بێرناردۆ سیلڤا کردووە کە وای لێدەکات ببێتە بژاردەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید.
پێشەنگ لە یاریگا و لە ژووری جلگۆڕیندا
بێرناردۆ سیلڤا یەکێکە لەو یاریزانانەی کە تەنها بە ئاستی تەکنیکی خۆی سەرنجڕاکێش نییە. کەسایەتی پڕۆفشناڵ و ئەزموونی بەرز و کاریگەری لە نێو هاوڕێکانیدا ڕێگەی پێداوە ڕۆڵی سەرکردەیەکی ڕاستەقینە لە ژووری جلگۆڕیندا بگێڕێت؛ سیفەتێک کە بۆ تیپێکی پڕ ئەستێرەی وەک ڕیاڵ مەدرید زۆر گرنگە.
عەقڵیەتی براوە و گیانی کێبڕکێی نموونەیی
ئەستێرە پورتوگالییەکە بەدرێژایی ساڵەکانی لە مانچستەر سیتی نیشانی داوە کە تینویەتییەکی تێرنەکراوی بۆ سەرکەوتن هەیە. لە هەموو یارییەکدا بە زۆرترین تەرکیز و پاڵنەرەوە دەچێتە یاریگا و یەکێکە لەو یاریزانانەی کە هەرگیز لە ڕکابەرییەکان لا نادات.
دیسیپلینی تاکتیکی لە بەرزترین ئاستدا
یەکێک لەو هۆکارانەی کە پیپ گواردیۆلا متمانەی تەواوی بە بێرناردۆ هەیە، پابەندبوونیەتی بە ئەنجامدانی ئەرکە تاکتیکییەکان. یاریزانە پورتوگالییەکە دەتوانێت زۆر بە باشی خواستەکانی ڕاهێنەر لە یاریگادا جێبەجێ بکات و لە قۆناغە جیاوازەکانی یارییەکەدا ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت.
ئەزموون لە گەورەترین قۆناغەکانی تۆپی پێدا
چەندین پاڵەوانێتی لە خولی ئینگلیزی و خولی پاڵەوانانی ئەوروپا و بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییە نیشتمانییە گەورەکاندا، ئەزموونێکی بەنرخی بە بێرناردۆ بەخشیوە لە پێشبڕکێیە ئاست بەرزەکاندا؛ پرسێک کە بە سوودێکی گرنگ دادەنرێت بۆ تیپێک وەک ڕیال مەدرید کە ئامانجی گەورەی هەیە.
توانای یاریکردنی لە چەند پۆستی جیاوازدا
بێرناردۆ سیلڤا دەتوانێت وەک یاریزانی ناوەڕاست و هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەر و باڵی ڕاست و باڵی چەپ و تەنانەت وەک یاریزانی ئازاد لە هەندێک سیستەمدا یاری بکات. ئەم نەرمییە تاکتیکییە کۆمەڵێک بژاردە دەدات بە ستافی ڕاهێنەرایەتی.
پێشینەی تیپەکەیەتی، نەک ئەستێرە بوونی خۆی
ڕەنگە ئەمە گرنگترین تایبەتمەندی بێرناردۆ سیلڤا بێت کە بە درێژایی ژیانی وەرزشی خۆی نیشانی داوە کە سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەی بە باشتر دەزانێت لە دەستکەوتە تاکەکەسییەکان. ئەم ڕۆحییە، هەمیشە وای لێکردووە یەکێک بێت لە یاریزانە بەناوبانگەکان، لای ڕاهێنەرەکانی. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم سیفەتانە، بێرناردۆ سیلڤا وەک یەکێک لە یاریزانە تەواوەکانی تۆپی پێی ئەوروپا دەمێنێتەوە و ئەگەری هەیە لەم هاوینەدا ببێتە یەکێک لە گرنگترین گواستنەوەکانی تۆپی پێی ئەوروپا ئەگەر ڕیال مەدرید بە جددی ئارەزووی بکات.
No Comment! Be the first one.