چاویارنیوز _ ڕافایل لیائو باسی لە هەستی تایبەتی خۆی کرد دوای ئەوەی درێسی ژمارە حەوتی هەڵبژاردەی پورتوگالی لەبەر کرد لە غیابی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆدا و کاپتنی تیپەکەی بە نمونەی منداڵی خۆی نێو برد.
ئەو ژمارەیەی کە زیاتر لە دوو دەیە پەیوەندی بە ناوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە هەیە لە هەڵبژاردەی پورتوگالدا، لەسەر درێسی یاریزانێکی دیکە لە یارییەکەی بەرامبەر دانیمارکدا بینراوە. دوای ئەوەی ڕۆناڵدۆ کەمپەکەی بەجێهێشت، ڕافایل لیائو بە دێرسی ژمارە 7 هاتە نێو یاریگا و لە یارییەکەی پورتوگالدا ئامادەبوو کە بە ئەنجامی 4-2 بردنەوەیان تۆمار کرد. لیائو کە بەزۆری دێرسی ژمارە 17ی هەڵبژاردەی نیشتمانی لەبەر دەکات، دوای یارییەکە باسی لە ئەزموونە جیاوازەکەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە لەبەرکردنی ژمارەی دێرسی ڕۆناڵدۆ مانای تایبەتی بۆ ئەو هەیە.
هێرشبەرە پورتوگالییەکە ڕایگەیاند؛ کریستیانۆ هەر لە منداڵییەوە بۆ من نمونەیە، ژمارە 7بۆ منیش مانای تایبەتی هەیە، چونکە منداڵەکانم لە حەوتەمی مانگدا لەدایک بوون.
لیائو ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی ئەو، ڕێزگرتنە لە درێسەکە و چێژوەرگرتن لە یارییەکە لەگەڵ هاوڕێکانی. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە گرنگتر لە هەموو ڕووداوێکی شەخسی ئاستی باشی پورتوگال و سێ خاڵەکە بووە کە بەدەستیان هێناوە. دوای ڕۆیشتنی مشتومڕاوی ڕۆناڵدۆی لە کەمپەکە، سروشتیی بوو لیائو ڕووبەڕووی پرسیار ببێتەوە سەبارەت بە پێگەی کاپتنی پورتوگال، بەڵام ئەو پێی باش بوو نەچێتە ناو کێشەی نێوان ڕۆناڵدۆ و ژرژ ژێسۆس.
No Comment! Be the first one.