چاویارنیوز – ناسر ئەلخەلیفی خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمان هەستی خۆی دەربڕی سەبارەت بە گەیشتن بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
لە کۆتایی یارییەکی پڕ لەگرژیدا، یانەی پاریس سانجێرمان بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵ بایرن میونشن یەکسانبوو و بە کۆی گشتی هەردوو یارییەکەی بە ئەنجامی 6-5 بردەوە و بۆ دووەم وەرزی لەسەریەک سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ. عوسمان دێمبلی گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆمارکرد و دواتر هاری کەین یارییەکەی یەکسانکردەوە.
ناسر ئەلخەلیفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان سەبارەت بەم ئەنجامە وتی: “ئەوە خەیاڵییە، دوو یاری کۆتایی لەسەریەک، ئێمە جەنگاوەرین، ئێمە تیپێکی یەکگرتووین، شەڕ دەکەین، ئێمە ڕێزێکی زۆرمان بۆ بایرن و تیپە گەورەکەیان هەیە، بەڕاسی یارییەکی خەیاڵی بوو بۆ ئێمە، ساڵی ڕابردوو، مێژووی پاریس سانجێرمانمان لێرە (ئەو یاریگایەی کە تێیدا سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە” نووسی) و ئەمڕۆ لە یاری کۆتاییداین.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: خەونی ئێمە ئەوەیە بۆ جاری دووەم نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنین، ئێمە تیپێکی گەنجین کە پێکەوە شەڕ دەکەین، سەیرکە لە کۆتا خولەکدا کڤاراتشێلیا بە تەواوی ماندوو بوو بەڵام بەردەوام بوو لە ڕاکردن، ئێمە باشترین ڕاهێنەرمان هەیە لە جیهاندا، باشترین هاندەرمان هەیە لە جیهاندا، ئەوە زۆر باش و بێوێنەیە.
No Comment! Be the first one.