چاویارنیوز _ تیمی باسکەی نیویۆرک نیکس یەکەم یاری زنجیرەی کۆتایی NBA بردەوە.
زنجیرەی کۆتایی یارییەکانی باسکە، NBA بەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و نیویۆرک نیکس توانی یەکەم سەرکەوتن بەرانبەر بە سان ئەنتۆنیۆ سپێرز بەدەست بهێنێت.
لەم یارییەدا، کە لە سان ئەنتۆنیۆی نیویۆرک میوانداری کرا، یانەی نیویۆرک نیکس بە سەرکردایەتی جیلین براون و بە ئەنجامی 105-95 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
براون 30 خاڵی تۆمارکرد، گۆڵکەری سەرەکی یاریگا بوو و ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە بردنەوەی تیپەکەیدا. لەلایەکی ترەوە، وێمبانیاما بە 26 خاڵ و 12 گەڕانەوە، نەیتوانی ڕێگری لە شکستی سان ئەنتۆنیۆ بکات.
یاری دووەمی نێوان هەردوو هەڵبژاردەکە بەیانی ڕۆژی شەممە بەڕێوەدەچێت.
No Comment! Be the first one.