چاویارنیوز _ هاری کەین ڕیکۆردێکی 58 گۆڵەی شکاند و بە تۆمارکردنی 63 گۆڵ ڕیکۆردێکی نۆی تۆمارکرد.
هاری کەین یاریزانی ئینگلیزی یانەی بایرن میونشن بۆ سێیەم وەرزی لەسەریەک نازناوی گۆڵکاری بۆندسلیگای بەدەستهێناوە، بە تۆمارکردنی 36 گۆڵ لە 31 یاریدا.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا دوای کۆتاییهاتنی پاڵەوانێتییەکە وتی: ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ من و تیپەکە، دەمانەوێت لە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا بەرامبەر شتوتگارت ئاستێکی باش پێشکەش بکەین.
لە دوایین یاری بایرن لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا، کەین توانی بە ئەنجامی 5-1 لە کۆڵن بباتەوە و بە هاتریک لەم یارییەدا گۆڵەکانی بۆ 58 گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەرزکردەوە. لەم وەرزەدا 63 گۆڵی بۆ یانەکان و وڵاتەکەی تۆمارکردووە، ئەمەش بە باشترین ئاستی ژیانی وەرزشی ئەو دادەنرێت.
بەم دەستکەوتە، کەین بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی بۆندسلیگادا کە لە هەریەک لە سێ وەرزی یەکەمی خولەکەدا گۆڵکار بووبێت. لەم ماوەیەدا لە 94 یاریدا کۆی گشتی 98 گۆڵی تۆمارکردووە، بەمەش دەبێتە خێراترین گۆڵکاری مێژووی خولی ئەڵمانیا. ئەمە تۆمارێکە کە تەنانەت لە ئەفسانەگەلێک وەکوو گێرد مۆلەر و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی باشترە.
کەین بە تۆمارکردنی 58 گۆڵ لە یەک وەرزدا، ئێستا ژمارەی پێوانەیی پێشووی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی تێپەڕاندووە کە لە وەرزی 2019-2020دا 55 گۆڵی تۆمارکردووە.
لە 23ی ئایاردا بایرن میونشن لە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا ڕووبەڕووی شتوتگارت دەبێتەوە، “کەین”یش بەختی ئەوەی هەیە ژمارەکەی بگەیەنێتە 60.
No Comment! Be the first one.