چاویارنیوز _ پاریس سانجێرمان بۆ جاری دووەم نازناوی یۆرۆپالیگی بەدەستهێنا بە لێدانی سزا و بە ئەنجامی 4-3 پێش ئارسناڵ کەوت. یارییەکە دوای 120 خولەک بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوو.
ئارسناڵ کە تا ئێستا ئەم پاڵەوانێتییەی نەبردۆتەوە، لە خولەکی 6دا بە لێدانێکی بەهێزی “هاڤێرتز” پێشکەوتنی بەدەستهێنا. گۆڵێک کە وایکرد تیپەکەی ئارتێتا دوابکەون و بەس بەرگری بکەن. بەجۆرێک کە ڕێژەی هەڵگرتنی تۆپ لە کۆتایی گێمی یەکەمدا 78% بۆ پاریسییەکان و 22% بۆ ئارسناڵ بوو.
ئەم ڕەوتە لە گێمی دووەمدا بەردەوام بوو تا عوسمان دێمبلی براوەی تۆپی زێڕین یارییەکەی یەکسانکردەوە.
پاریسییەکان دوو هەلی بردنەوەی یارییەکەیان هەبوو لەڕێگەی “ڤیتینیاو بارکۆلا”وە، بەڵام بێباکییەکەیان وایکرد کە ئەنجامەکە تا 120 خولەک هەر وەک خۆی مایەوە.
پاریس سانجێرمانیش ساڵی ڕابردوو بە شکستپێهێنانی ئینتەرمیلان نازناوەکەی بەدەستهێنابوو و ئەوا ئێستا بەرگری لە نازناوەکەی کرد. هەروەها لویس ئێنریکی ڕاهێنەری ئیسپانی بۆ جاری سێیەم نازناوەکەی بەدەستهێنا، دووجار لەگەڵ پاریس و جارێکیش لەگەڵ بەرشەلۆنە. ئەو یانەیە زۆرترین یاری کۆتایی یەکلایەنەیان لە ماوەی 20 ساڵدا ئەزموون کردووە، کە ٧٥%ی کۆنتڕۆڵی یارییەکەیان لەدەستدا بووە.
هەروەها ئارسناڵ لە دووەم یاری کۆتاییدا تووشی شکست بوو. 20 ساڵ لەمەوبەر لە یاری کۆتاییدا بە بەرشەلۆنە دۆڕا بوو.
No Comment! Be the first one.